دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس

دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی دیکەی سەر هەرێمی کوردستان دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) بڵاویکردەوە، کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکاوە پێگەیشتووە، کە تێیدا پەیامی سەرکۆنەکردنی تووندی دۆناڵد ترەمپیان بۆ هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان گەیاندووە.

بە گوێرەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ بە تایبەتی ئاماژەی بەو هێرشە درۆنە کردووە کە کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی لە شاری دهۆک و سەرکۆنەی کردووە.

هەر لەو پەیامەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوسۆزیی سەرۆک ترەمپی کردووە بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان. هەروەها رێز و پێزانینی خۆی بۆ بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ین كه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بوبێت

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە ده‌كات کە ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *