دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه كوشتنی خۆپیشانده‌ران له ئێران وه‌ستاوه‌و هیچ پلانێكیش نییه بۆ له‌سێده‌ران و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، به ئێمه وتراوه كه كوشتنی خۆپیشانده‌ران له ئێران وه‌ستاوه.
وتیشی، پێشمان وتراوه هیچ پلانێك نییه بۆ له‌سێداره‌دانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه به من وتراوه، ئێمه له‌مباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها هۆشداری دا كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران یاخود ئه‌نجامدانی له‌سێداره‌دانی ده‌ستگیركراوان، كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌دوادادێت.
قەندیل پرێس