ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو هاووڵاتییانی دەبێت، دەشڵێت: بەمزووانە شاندێکى ئەمنی هاوبەشى هەولێر و بەغداد دەچێتە تاران.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەها سەردانى شاندێکى عێراق و هەرێم بۆ ئێران، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە مزووانە شاندێکی باڵای هاوبەشی ئەمنی بەغداد و هەولێرە دەچنە تارانی پایتەختی ئێران، لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق و ئێران.
ڕوونیشی کردەوە، شاندەکە کۆبوونەوەکان ئەنجامدەدەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانەی کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقیان کردە ئامانج لە ماوەی پەرەسەندنی سەربازیی ناوچەکەدا، ئەمە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییە ئەمنییەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان ئەعرەجى ڕاشیگەیاند، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو هاووڵاتییانی دەبێت.
قەندیل پرێس