به‌په‌له

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران، حوکمی لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی گشت موڵک و داراییەکانی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “موجتەبا کیان” لە پارێزگای ئەلبورزی جێبەجێ کرد.

هەواڵدەریی “میزان”ی سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە تۆمەتی “ناردنی زانیاریی ناوەندەکانی پیشەسازیی بەرگری بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل” لە کاتی شەڕدا سزادراوە.

پڕۆسەی گیران و دادگاییکردن و جێبەجێکردنی سزای سێدارەی موجتەبا کیان کەمتر لە ٥٠ ڕۆژی خایاندووە کە نیشانەی پێداگری ڕێژیمی ئێران لەسەر جێبەجێکردنی سزای مەرگە.

ڕێژیم هیچ بەڵگەیەکی سەربەخۆی لەسەر ئەم دۆسییەیە بڵاو نەکردووەتەوە و دادگاییەکە بە پشتبەستن بە یاسای نوێ و توندی ڕێژیم بۆ “توندکردنەوەی سزای سیخوڕی” بەڕێوە چووە.

لەم پێوەندییەدا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ٣١ی بانەمەڕدا هۆشداری دا کە کۆماری ئیسلامی لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە ٩ی ڕەشەمەوە، لانیکەم ٣٦ کەسی لە دۆسییە سیاسییەکاندا دوای دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانە لەسێدارە داوە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی جەخت دەکاتەوە کە ڕێژیمی تاران سزای سێدارە وەک ئامرازێکی سەرکوتکاری بۆ چاوترسێنکردنی نەیاران بەکار دەهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئێستا ٧٨ ناڕازیی سیاسی و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار لەژێر مەترسیی لەسێدارەدانن کە ٥ کەسیان لە کاتی دەستبەسەرکراندا منداڵ بوونە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *