به‌په‌له

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتاییهات

پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتاییهات و پێنج بەربژێری کورد هەڵبژێردران.

ئەنجامەکەشی ڕاگەیێنرا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایاری 2026، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە شارەکانی حەسەکە، کۆبانێ، دێرک و کۆبانێ دەستیپێکرد و نیوەڕۆ کۆتاییهات و ئەنجامەکان ڕاگەیێنران.

عەرەبێک وەک نوێنەری دێرک
لە شاری دێرک، ئەحمەد موراد کە کوردە و عەلوان عەلی کە عەرەبە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی گەل هەڵبژێردران.

لە حەسەکە و کۆبانێش کورد و عەرەب نوێنەریان هەیە
لە شاری حەسەکەش فەسلا یوسف کە کوردە و ئیبراهیم مستەفا عەلی و عومەر عیسا هاییس کە عەرەبن هەڵبژێردران.
لە شاری کۆبانێش فەرهاد ئەنوەر کە کوردە و شەواخ ئیبراهیم عەساف کە عەرەبە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی گەل هەڵبژێردران.

نوێنەرانی قامیشلۆش کورد و عەرەب هەن
لە شاری قامیشلۆش کیم حوسێن و رەدوان سیدۆ کە کوردن و عەبدولحەلیم عەلی و محەممەد ماددی کە عەرەبن هەڵبژێردران.

پێنج کورد بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی گەل
بەمەش پێنج کورد لە شارەکانی کۆبانێ، حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک لە ئەنجوومەنی گەل لە سووریا نوێنەرایەتى کورد دەکەن.
لە رۆژی 5ـێ تشرینی یەکەمی 2025ـیشدا لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا، سێ بەربژێری کورد لە شاری عەفرین هەڵبژێردران، بەمەش کۆی گشتی ئەندامانی کورد لە ئەنجوومەنەکە دەگاتە هەشت کەس.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

خورشید هەرکى: هەوڵى تیرۆرکردنم دراوە

خورشید هەرکى، کەسایەتى دیارى عەشیرەتى هەرکى ئاشکراى دەکات هەوڵى تیرۆرکردنى دراوە و کەسێکى دەستڕۆیشتووش لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *