به‌په‌له

ترەمپ: ئێران گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن و هەوڵ دەدەین شتێک بکەین، ئەگەرنا دەبینین چی روودەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، باسی لە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە و جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد. ترەمپ جەختی کردەوە کە تێکەڵەیەک لە دیپلۆماسی و گوشاری سەربازی لە ئارادایە.

ئێوارەی رۆژی شەممە، لە کۆشکی سپی پرسیار لە ترەمپ کرا سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس لەوە دەکەن هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاگاداری پلانەکان و ئەگەری دەستێوەردانی ئەمریکا نین.

ترەمپ لە وەڵامدا بە راشکاوی گوتی: “ناتوانین پلانەکەیان پێ بڵێین. ئەگەر پلانەکەم پێگوتن، وەک ئەوە وایە بە ئێوەم گوتبێت، رەنگە خراپتریش بێت.”

سەبارەت بە دۆخی ئێستا و هەنگاوەکانی سوپای ئەمریکا، ترەمپ گوتی: “پلانەکە ئەوەیە؛ ئەوان [ئێران] گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن، هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی شتێک بکەین، ئەگەرنا دەبینین چی روودەدات. ئێمە کەشتیگەلێکی گەورەمان هەیە بەرەو ئەوێ دەچێت، گەورەتر لەوەی لە ڤەنزوێلا هەمانبوو و هێشتاش لەوێ ماوە.”

سەبارەت بەوەی وڵاتانی کەنداو دەڵێن ئێران زۆرجار خواستی گفتوگۆ نیشان دەدات بێ ئەوەی پابەندیی راستەقینەی هەبێت، ترەمپ دانی بەو راستییەدا نا و گوتی: “ئەوە راستە، بەڵام ئەوان دانوستاندن دەکەن، بۆیە دەبینین چی دەبێت. دەزانن، دواجار کە دانوستاندنیان کرد، ناچار بووین ئەتۆمییەکەیان لەنێوببەین، دانوستاندن سەری نەگرت. دواتر بە رێگەیەکی دیکە لەنێومانبرد.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *