ستیڤ ویتکۆف پەیامێک ئاڕاستەى گەلى ئێران دەکات

ستیڤ ویتکۆف، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، پەیامێک ئاڕاستەى گەلى ئێران دەکات و چوار دۆسییەش بۆ بەرپرسانى ئێران دیاریدەکات تاوەکو بەڕێگەى دیپلۆماسبى چارەسەریان بکات.

لە پاڵ گەلى ئێران دا دەبن
ویتکۆف، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، گەلى ئێران زۆر ئازایە و ئەوان لە پاڵیاندا دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا وەشاندنى گورزى سەربازى لە دژى ئەو وڵاتە بەدوور نازانێت، هیوایخواست، لەگەڵ ئێران بگەنە چارەسەرێکى دیپلۆماسى.

چوار دۆسییە بۆ ئێران ئامادە کراوە
ویتکۆف چوار دۆسییەى بنەڕەتیى بۆ بەرپرسانى ئێران دیاریکردووە تاوەکو بە دیپلۆماسى چارەسەریان بکەن، کە بریتین لە دۆسییەکانى پیتاندنى یۆرانیۆم، کۆگاکانى موشەک، ماددەى ئەتۆمى، بەپێچەوانە بژاردەى چارەسەر خراپ دەبێت.

ئێران ئامادەى سازشە
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێران ئامادەى سازشە لەسەر هەرچوار دۆسییەکە بەهۆى ئەو دۆخە ئابوورییەى تێى کەوتووە.

بەرپرسانى ئێران چى دەڵێن؟
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژى پێنجشەممە، غوڵام حسێن دەرزى، نوێنەرى ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى تایبەت بە ڕەوشى وڵاتەکەى، ئەمریکای تۆمەتبارکرد بە پەنابردن بۆ درۆ بە ئامانجى تێکدانى سەقامگیریی ئاسایشى ئێران، دووپاتیشیکردەوە، وڵاتەکەى ئامادەى بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *