لە سەقز ژنێک مەدالیای زێڕینی جیهانیی داهێنانی بەدەستهێنا

نگین حوسێنی داهێنەری خەڵکی شاری سەقز، لە شەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی داهێنان و نوێگەری (IFIA INV) لە وڵاتی سویسرا بۆ داهێنانی “دیوارێکی ژیر” مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

ئەم پێشبڕکێ نێودەوڵەتییە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٦دا، بە شێوەی ئۆنلاین لە بنکەی سەرەکیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ئەنجوومەنی داهێنەران لە شاری جنێڤ بەڕێوەچوو، کە داهێنانەکەی نگین حوسێنی، بریتییە لە دیوارێکی دوولایەنەی ڕێکخەری پلەی گەرمی کە بە بەکارهێنانی ماددەی نانۆ و گۆڕینی فاز (PCM) کار دەکات، ئەم سیستەمە نوێیە بەبێ ئەوەی پێویستی بە کارەبا یان هەستەوەر هەبێت، ڕاستەوخۆ پلەی گەرمیی ناوەوەی باڵەخانەکان ڕێک دەخات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرمیی ناوەوە بە ڕێژەی ٦٠٪.

ئەم تەکنەلۆژیایە کە دۆستی ژینگەیە، وەک پانێڵی پێشوەختە درووست دەکرێت و لە هەموو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و پیشەسازیدا بەکاردێت، بەکارهێنانی وزە لە سیستەمەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەدا بە ڕێژەی ٢٥٪ بۆ ٣٠٪ کەمدەکاتەوە.

بەدەستهێنانی ئەم نازناوە لە لایەن فیدراسیۆنی  IFIAوە، دەستکەوتێکی تەکنەلۆژیی گرنگ و کەمپێنێکی بەهێزە، بۆ گەشەپێدانی زانست و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لە سەرانسەری کوردستان و جیهاندا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێزەکانی ئەحمەد شەرع لە حەلەب کچە کوردێک دەستگیر دەکەن

​قەندیل پرێس لە درێژەی پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە ناوچە کوردییەکان، هێزێکی پۆلیسی جنایی سەر بە هێزەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *