ئاكسیۆس: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاو به‌ڕێوه‌به‌ری موساد كۆبونه‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاو رۆمان گۆفمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل له‌ ئوردن كۆبونه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس له‌ زاری سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌ بابه‌ته‌كه‌، ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و ڕۆمان گۆفمان، به‌ڕێوەبه‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) له‌ ئوردن كۆبونه‌وه‌.

كۆبونه‌وه‌كه‌ دوای چه‌ند ڕۆژێك دێت له‌ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی سوریا كه‌ گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی به‌ شێوه‌یه‌كی توند زیاتر كرد.
به‌پێی ماڵپه‌ره‌كه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ هێوركردنی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه‌ قسه‌ی بۆ میدیای ئیسرائیل كردوه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ “به‌رهه‌مدار” بوه‌.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

حزبوڵڵای عێراقی داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکات  

قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبەت بە بەیاننامەیەکی تونددا، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی مەرجەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *