به‌په‌له

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ سووریا داخست

بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاردا ئەو دەروازە سنوورییانە دابخات کە خاڵی پێکەوە بەستنی سنووری قەڵەمڕەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتە بە دیمەشقەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەروازە سنوورییەکان و هاتووان لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە نووسراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەریکردووە، فەرمانی کردووە بە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی تەبقا، رەققە و دەێرەزوور.

بڕیارەکە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی دەروازوە سنوورییەکان و هاتووان کراوە لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و تێیدا هاتووە، “بڕیاردراوە بە داخستنی تەواوی خاڵە سنوورییەکان لە کانتۆنەکانی تەبقا، رەققە و دێرەزوور تاوەکو کاتێکی نادیار.

لەبارەی هۆکاری بڕیارەکەوە دەڵێت: “بەهۆی پەرەسەندنی بارودۆخی ئەمنی لە دەروازە سنوورییەکان و ئەو هەنگاوانەی حکومەتی کاربەڕێکەری دیمەشق گرتوویەتەبەر بۆ داخستنی دەروازەکان لای خۆیەوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گرژیی ئەمنی و مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان.”

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکە حاڵەتە مرۆییە بەپەلە و هەڵاوێرەکان و رێکخراوە مرۆییە پەسندکراوەکان ناگرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *