لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە دوودڵیی دۆناڵد تڕەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن و ڕایگەیاند کە دۆخەکە “بە تەواوی پێچەوانەیە” و داوای کرد جیهان چاوەڕوانی هەنگاوەکانی داهاتوو بێت.
گراهام لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بەو دەنگۆیانەی دەڵێن تڕەمپ مەیلی هێرشکردنی بۆ سەر ئێرانی نییە، ئەو زانیارییانەی بە “ناورد و نادروست” وەسف کرد.
ئەو لە هەژماری خۆی لە پلەتفۆرمی ئیکس نووسیویەتی: «هیچ شتێک لە ڕاستییەوە دوور نییە، ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە؛ چاوەڕوان بن.»
ئەم سیناتۆرە ئەمریکییە ئاماژەی بەوە کردووە کە مەرجەکانی پەیوەست بە «هەنگاوی پێویست و یەکلاکەرەوە» دژی حکوومەتی ئێران، هیچ پەیوەندییەکی بە نەبوونی ئیرادە یان بڕیاری سەرۆکی ئەمریکاوە نییە، بەڵکوو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیرادەیەکی بەهێز بۆ ئەم کارە لە ئارادایە.
گراهام جارێکی دیکە جەختی لەسەر جیدییەتی واشینگتۆن کردەوە و بە بەکارهێنانی دەستەواژەی “چاوەڕوان بن”، ئاماژەی بە ئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە داهاتوویەکی نزیکدا دژی تاران کرد.
قەندیل پرێس