جیهان

فەرماندەی سێنتکۆم: توانای سەربازیی ئێران بە ڕێژەی 90٪ تێکشکاوە بەڵام مەترسییەکانی هەر ماون

قەندیل پرێس فەرماندەی سێنتکۆم، ئادمێراڵ براد کووپەر، لەبەردەم کۆنگرێس ڕایگەیاند کە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانی زۆر گەورەیان بە توانا سەربازییەکانی ئێران گەیاندووە. کووپەر ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی 90 لە سەدی ژێرخانی پیشەسازیی بەرگریی ئێران لە بوارەکانی موشەکی و دەریایی و درۆن تێکشکێنراوە، ئەمەش وای کردووە ئێران بۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوناڵد ترەمپ: ئەمریکا بەهێزترین وڵاتی جیهانە هیوادارم پەیوەندیمان لەگەڵ چین بەهێزتر بێت

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەرەدانەکەی بۆ چین ڕاگەیاند: کاتێک سەرۆک “شی” بە شێوازێکی زۆر ناسک ئاماژەی بەوە کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان وڵاتێکە لە حاڵی داڕمان و ئاواووبووندایە، پێدەچێت مەبەستی ئەو زیانە گەورەیە بووبێت کە لە چوار ساڵی ئیدارەی “جۆ بایدنی خەواڵوو” و حکوومەتەکەیدا بەر ئێمە کەوت، لەم …

زیاتر بخوێنەرەوە

تۆم باراک: سەرۆک ترەمپ ئامادەیە بۆ کارکردنی نزیک لەگەڵ حکومەتەکەی عەلی زەیدی

قەندیل پرێس تۆم باراک، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق. ​باراک لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە سەرکردایەتییە نوێیەکەی عێراق و بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆشکی سپی: ئەمەریکا و چین لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران و ئاسایشی تەنگەی هورمز گەیشتنە ڕێککەوتن

قەندیل پرێس کۆشکی سپی وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چینی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هەردوو وڵات لەسەر چەند پرسێکی گرنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هاوڕان، لە سەروو هەموویانەوە ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی کۆشکی سپی، سەرۆکی هەردوو وڵات جەختیان لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا قەیرانی چەکی هەیە ئێرانیش ٩٠٪ی توانای موشەکییەکەی بەدەستهێناوەتەوە

​لە ڕاپۆرتێکی پێچەوانە بە بانگەشەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە باسی لە لەناوچوونی توانای سەربازیی ئێران دەکرد، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا ئاشکرایان کردووە، تاران کۆنترۆڵی نزیکەی ٩٠٪ی بنکە موشەکییەکانی ژێر زەوی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەدەستهێناوەتەوە. ئەم زانیارییانەش واشنتن دەخاتە …

زیاتر بخوێنەرەوە

جۆ کێنت بۆ ترەمپ: لەبری کورد با تووڕەییەکەت بەرامبەر ئەو کەسانە بێت کە درۆیان لەگەڵ کردیت

قەندیل پرێس جۆ کێنت بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستەکەی دوێنێی سەرۆک ترەمپ گرت و ڕایگەیاند کە دەبوو سەرۆک لەبری ئەوەی لە کوردەکان تووڕە بێت، تووڕەیی خۆی ئاراستەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە و ئەو بازنە نێزیکەی خۆی بکردایە کە درۆیان لەگەڵ کرد و زانیاری هەڵەیان پێدا. …

زیاتر بخوێنەرەوە

کەنەکە بۆ ترەمپ: کورد سەرباز و نۆکەری هیچ لایەنێک نییە و لێدوانەکانت زیانبەخشن

قەندیل پرێس کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان كه‌نه‌كه‌  سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێدانی چەک بە کورد ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. کەنەکە ڕایدەگەیەنێت کە ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی سەرۆکی ئەمریکا هەموو کورد دەخاتە گومانەوە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا دەگەیەنێت. دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە بەم …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان دژی ئێران دەکات

تۆڕی هەواڵیی “سی ئێن ئێن” بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی زۆر ورد تاوتوێی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران دەکات و وتیشی: پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ تاران بەرەو شکستی یەکجاری دەچێت. تۆڕی هەواڵیی “سی ئێن ئێن”، لەبارەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران زانیاری بڵاوکردەوە. تۆڕی هەواڵیی “سی ئێن …

زیاتر بخوێنەرەوە

تره‌مپ: زۆر بێ هیوام له‌و كوردانه‌ی چه‌كه‌كانمان پێدان و نه‌یانبردنه‌‌ ناو ئێران

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بێ هیوایی خۆی به‌رامبه‌ر “به‌و كوردانه‌” نیشان ده‌دات كه‌ چه‌كیان پێداون تاوه‌كو بیبەنه‌ نێو ئێران به‌ڵام لای خۆیان گلیانداونه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێت، پێشنیاره‌كه‌ی ئێران بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ، پێنشیارێكی “گه‌مژانه‌یه‌” و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران زۆر لاوازه‌. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ كۆشكی سپی قسه‌ی كردو …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەیرانی سووتەمەنی هەڕەشە لە گەشتە ئاسمانییەکانی جیهان دەکات

کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانی لە جیهاندا دەستیان کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی بەکۆمەڵی گەشتەکانیان بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو. بەپێی داتا نوێیەکانی دەزگای “Cirium” بۆ شیکردنەوەی فڕۆکەوانی، تەنها لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕانکاریی گەورە لە خشتەی گەشتەکاندا کراوە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی زیاتر لە ٩.٣ ملیۆن کورسی لە بازاڕی گەشتیاریدا. وەک ناوەندە ئاگادارەکان …

زیاتر بخوێنەرەوە