دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بێ هیوایی خۆی به‌رامبه‌ر “به‌و كوردانه” نیشان ده‌دات كه چه‌كیان پێداون تاوه‌كو بیبەنه نێو ئێران به‌ڵام لای خۆیان گلیانداونه‌ته‌وه. ده‌شڵێت، پێشنیاره‌كه‌ی ئێران بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ، پێنشیارێكی “گه‌مژانه‌یه” و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران زۆر لاوازه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له كۆشكی سپی قسه‌ی كرد‌و له‌باره‌ی ئێران وتی، پلانی من به رونی ئه‌وه‌یه كه تاران نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
وتیشی، پلانه‌كه‌م بۆ گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر ئێران پلانێكی سه‌ربازیی بلیمه‌تانه‌یه وه‌كو پلانه‌كه‌ی ڤه‌نزوێلا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ گوشارێكی له‌سه‌ر نییه و هه‌ست به بێزاریش ناكات له‌باره‌ی ئێران و وتیشی، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیمان به‌ده‌ستهێنا و زیاتریش به‌ده‌ستده‌هێنین.
له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا، تره‌مپ وتی، ئێران پێشنیارێكی “گه‌مژانه”یان پێشكه‌ش كردوه‌و ناتوانین قبوڵی بكه‌ین.
به قسه‌ی تره‌مپ له پێشنیاره‌كه‌ی ئێران‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه كه چاوپۆشی له چه‌كی ئه‌تۆمی بكرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئێران دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رازی بو كه به هاوكاری ئه‌مریكا یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ی له‌ژێر زه‌وی بهێنرێته ده‌ره‌وه به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بوه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێران خه‌ڵكی میانڕه‌و و خه‌ڵكی شێتیشی تێدایه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا هه‌یه.
تره‌مپ له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ده‌ڵێت، له‌ڕێگه‌ی كورده‌وه ناردونی بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی به‌ڵام به ده‌ستیان نه‌گه‌یشتوه، وتی، زۆر بێ هیوام به‌رامبه‌ر به‌و كوردانه‌ی چه‌كه‌كه‌نمان پێدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئێران راده‌ستیان بكه‌ن، به‌ڵام لای خۆیان گلیان دانه‌وه.
تره‌مپ هه‌روه‌ها وتیشی، چه‌ندین رۆژ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێرانمان كرد كه ده‌كرا به 10 خوله‌كێك ئه‌و وه‌ڵامه ئاماده بكرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشنیاره‌كه‌ی ئێران یه‌كپارچه خۆڵ و خاشاكه‌و خوێندنه‌وه‌یم ته‌واو نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یانه، زۆر لاوازه‌و وتیشی”به زمانی پزیشكی بڵێم ئاگربه‌سته‌كه له‌ژێر ئۆكسجیندایه.”
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، ئێران ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت دوای یه‌ك سه‌عات به‌كاریده‌هێنێت.
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌ری زۆره.
به‌ڵام وتیشی، دانوستانكاره ئێرانییه‌كان، به‌رده‌وام تێڕوانینی خۆیان ده‌گۆڕن، كه‌سانێكن كه هیچ متمانه‌یه‌كیان نییە.
قەندیل پرێس