به‌په‌له

عێراق و ئیران: دۆسیه‌ی چالاكی حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی عێراق و ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا كۆبوه‌ته‌وه‌. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی دۆسیه‌ی چالاكیی ئه‌و حزبه‌ چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن.

نوسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق – ئێران کۆبونەوەیەکی لە شاری بەغدای پایتەخت ئەنجامدا، بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵای هەردولا، بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی ئەمنیی جێی بایەخی هاوبەش لە سەروی هەمویانەوە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان هەردو وڵات، لەگەڵ تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و گۆڕانکارییە ئیقلیمییەکان له‌ ناوچه‌كه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، “هەردولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگییە ئەمنییە هاوبەشەکان، توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی سنورەکان، ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردن یان جوڵەی گروپە تیرۆریستی و چەکدارییەکان کردەوە کە ده‌كرێت ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەردو وڵات و ناوچەکە.”

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ “لایەنی ئێرانی زانیاریی سەبارەت بە چالاکیی هەندێک گروپی چەکداری ئێرانی كه‌ له‌ هەرێمی کوردستانن، خستەڕو و هه‌ردولا هاوڕابون لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ریشه‌یی ئەم دۆسیەیە، بە شێوەیەک کە گه‌ره‌نتی رێگریكردن له‌ هه‌ر چالاكییه‌ك بكات کە هەڕەشەیه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچەکە یان سەقامگیریی ناوچه‌كه‌ تێکبدات.”

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لای خۆیەوە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌وه‌ كه‌ پشتئەستورە بە دەستور و بنەماکانی دراوسێیەتی باش بۆ ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکەکەی وەک شوێنی ده‌ستپێك بۆ هەر کارێکی دوژمنکارانە یان ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازی کە وڵاتانی دراوسێ بکاتە ئامانج.

هەروەها ئه‌عره‌جی “جەختی لە پابەندبونی تەواوه‌تی عێراق کردەوە لە ڕێگەنەدان بە هیچ لایەن و گروپێک کە خاکی عێراق بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنن، ئەمەش لە سۆنگەی پەرۆشی بەغدا بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە، ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و بەهێزکردنی سەقامگیریی هاوبەش.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نه‌ته‌نیاهو: شه‌ڕ ته‌واو نه‌بوه‌ چونكه‌ یۆرانیۆمه‌ پیتێندراوه‌كه‌ هێشتا له‌ ئێرانه‌

بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی ئێران ته‌واو نه‌بوه‌، چونكه یۆرانیۆمه‌ پیتێندراوه‌كه‌ هێشتا له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *