به‌په‌له

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا قەیرانی چەکی هەیە ئێرانیش ٩٠٪ی توانای موشەکییەکەی بەدەستهێناوەتەوە

​لە ڕاپۆرتێکی پێچەوانە بە بانگەشەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە باسی لە لەناوچوونی توانای سەربازیی ئێران دەکرد، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا ئاشکرایان کردووە، تاران کۆنترۆڵی نزیکەی ٩٠٪ی بنکە موشەکییەکانی ژێر زەوی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەدەستهێناوەتەوە. ئەم زانیارییانەش واشنتن دەخاتە بەردەم قەیرانێکی ستراتیژییەوە بەهۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی یەدەگی تەقەمەنییەکان.

بەپێی هەڵسەنگاندنە نهێنییەکان کە پشت بە وێنەی مانگە دەستکردەکان دەبەستن، ئێران توانیویەتی ٣٠ لە کۆی ٣٣ پێگەی موشەکیی سەر بە گەرووی هورمز کارا بکاتەوە، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئەو کەشتییە جەنگییانەی ئەمریکا کە لەو ناوچەیەدان، لەگەڵ کەشتییە نەوتهەڵگرەکان. هەروەها تاران نزیکەی ٧٠٪ی سەکۆ گەڕۆکەکانی هەڵدانی موشەک و هەمان ڕێژەی کۆگای موشەکیی پێش جەنگەکەی بە سەلامەتی پاراستووە.

​ئەم زانیارییانە تەواو پێچەوانەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی پێنتاگۆنە کە پێشتر ڕایانگەیاندبوو سوپای ئێران “لەناوچووە”. ڕاپۆرتەکە هۆکاری مانەوەی ترسانەی موشەکیی ئێرانی بۆ ستراتیژییەتی لێدانەکانی ئەمریکا گەڕاندووەتەوە، کە لەبری وێرانکردنی تەواوەتیی بنکەکانی ژێر زەوی، تەنها دەروازەکانیان کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی بۆمبە قورسەکان و پێشکەوتووەکان (بۆمبی بنکەشکێن) بۆ هەر جەنگێکی ئەگەری لەگەڵ چین و کۆریای باکوور بهێڵنەوە. لە بەرامبەردا، ئەمریکا بەشێکی زۆری یەدەگی موشەکی خۆی بەکارهێناوە، لەوانە نزیکەی ١١٠٠ موشەکی کروز، زیاتر لە ١٠٠٠ موشەکی تۆماهۆک و زیاتر لە ١٣٠٠ موشەکی پاتریۆت، کە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە پێویستی بە چەندین ساڵ هەیە.

​سەرەڕای ئەوەی هێرشەکان زیانی گەورەیان بە سیستەمی بەرگریی و ئابووریی ئێران گەیاندووە و چەندین سەرکردەی باڵایان لێ کوژراوە، بەڵام هێشتنەوەی ئەم توانا سەربازییانە نیگەرانیی لای هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیش دروستکردووە. ئەوان دەترسن ئەمریکا ئەو چەکانەی کە ئەوان بۆ ئۆکرانیایان کڕیوە، بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی خۆی بەکاریان بهێنێت، هەرچەندە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێشتا تەقەمەنیی پێویستیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تره‌مپ: زۆر بێ هیوام له‌و كوردانه‌ی چه‌كه‌كانمان پێدان و نه‌یانبردنه‌‌ ناو ئێران

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بێ هیوایی خۆی به‌رامبه‌ر “به‌و كوردانه‌” نیشان ده‌دات كه‌ چه‌كیان پێداون …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *