به‌په‌له

قەیرانی سووتەمەنی هەڕەشە لە گەشتە ئاسمانییەکانی جیهان دەکات

کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانی لە جیهاندا دەستیان کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی بەکۆمەڵی گەشتەکانیان بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو.

بەپێی داتا نوێیەکانی دەزگای “Cirium” بۆ شیکردنەوەی فڕۆکەوانی، تەنها لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕانکاریی گەورە لە خشتەی گەشتەکاندا کراوە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی زیاتر لە ٩.٣ ملیۆن کورسی لە بازاڕی گەشتیاریدا.

وەک ناوەندە ئاگادارەکان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت بە شێوەیەکی خێرا، تێچووی وزەی گەشتە ئاسمانییەکان بەرز بووەتەوە، کە نزیکەی ٣٠٪ـی تێچووی گشتیی کۆمپانیاکان پێک دەهێنێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە کۆمپانیاگەلێکی وەک کۆمپانیای Spirit Airlinesـی ئەمریکی بە تەواوی کارەکانی ڕاگرتووە و گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە، هەرچی کۆمپانیای Lufthansaـی ئەڵمانییشە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی ٢٠ هەزار گەشت لەنێوان ئایار بۆ تشرینی یەکەم کەم دەکاتەوە.

واش چاوەڕوان دەکرێت نرخی بلیتی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بە ڕێژەی ١٥٪ بۆ ٢٥٪ زیاد بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی تێچووی سووتەمەنی، یەکێتیی ئەوروپاش سەرەڕای قەیرانەکە، کۆمپانیاکانی پابەند کردووە بە قەرەبووکردنەوەی گەشتیاران لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان، بەو پێیەی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی وەک “بارودۆخی نائاسایی” هەژمار ناکرێت.

ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، بەتایبەت قەتەری و ئیماراتی، ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بوونەتەوە بەهۆی گۆڕینی ڕێڕەوی گەشتەکانیان بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوچە ئاڵۆزەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *