تەنگەی هورمز لە لێواری تەقینەوە؛ پێکدادانی ڕاستەوخۆی دەریایی لەنێوان ئەمریکا و ئێران

قەندیل پرێس

​فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم ڕایگەیاند بەرپەرچی زنجیرەیەک هێرشی بێ پاساوی هێزەکانی ئێرانیان لە تەنگەی هورمز داوەتەوە و وەک وەڵامدانەوەیەکیش چەندین پێگەی سەربازییان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا کردووەتە ئامانج.

​بەپێی ڕاگەیێندراوێکی فەرمی سێنتکۆم ڕۆژی 7ی ئایار سێ کەشتیی تێکشکێنەری مووشەکهاوێژی هێزی دەریایی ئەمریکا یو ئێس ئێس ترەکستن و یو ئێس ئێس ڕافایێل پێراڵتا و یو ئێس ئێس مەیسن لە کاتی تێپەڕبوونیان لە ڕێڕەوی ئاویی نێودەوڵەتی لە تەنگەی هورمز بەرەو دەریای عومان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و سێنتکۆم جەختی کردووەتەوە کە هیچ کام لە کەشتییەکان زیانیان بەرنەکەوتووە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هێزەکانیان هێرشکارەکانیان بە تەواوی تێکشکاندووە و ژمارەیەکی زۆر لەو بەلەمە بچووکانەی کە ئێران وەک جێگرەوەی هێزە دەریاییە سەر بڕاوەکەی بەکاریان دەهێنێت نوقمی دەریا کراون.

ترەمپ لەبارەی وردەکاریی پێکدادانەکە نووسیویەتی مووشەک ئاراستەی کەشتییە تێکشکێنەرەکانمان کرا و ئەوان بە ئاسانی تێکشکێندران بە هەمان شێوە درۆنەکان هاتن و لە ئاسماندا سووتێنران و زۆر بە جوانی کەوتنە ناو زەریاوە ڕێک وەک ئەوەی پەپوولەیەک بەرەو گۆڕ بڕوات.

سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی تووندی لە سەرکردایەتیی ئێران گرت و گوتی وڵاتێکی ئاسایی ڕێگەی بەم کەشتییانە دەدا دەرباز بن بەڵام ئێران وڵاتێکی ئاسایی نییە و لە لایەن کۆمەڵێک شێتەوە سەرکردایەتی دەکرێن کە ئەگەر دەرفەتیان هەبێت چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنن بەڵام هەرگیز ئەو دەرفەتەیان بۆ ناڕەخسێت.

​ترەمپ هەڕەشەی لە تاران کرد و گوتی وەک چۆن ئەمڕۆ تێکمان شکاندن لە داهاتوودا زۆر بەهێزتر و بە تووندتر لێیان دەدەین ئەگەر بە خێرایی ڕێککەوتن واژۆ نەکەن هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو سێ کەشتییە ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ ناو گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا کە بە دیواری پۆڵایین وەسفی کرد.

​ئەم گرژییە سەربازییە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستی کاتیی نێوان تاران و واشنتن بەرەو هەرەسهێنان دەچێت و پەرەسەندنەکان مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی سەرتاسەری و دروستبوونی تەنگژەیەکی گەورەی لە بازاڕی وزەی جیهانیدا هێناوەتە ئاراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باقرخان بۆ ئەردۆغان و باخچەلی: وەرن با پێکەوە مێژوویەکی نوێ بنووسینەوە

قەندیل پرێس تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆبوونەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *