ئەهوەن چیاکۆ، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە وتووێژێک لەگەڵ درەومیدیا، ڕایگەیاند؛ ئەگەر جەنگ لە ناوچەکەدا دەستپێبکاتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆنتڕۆڵی بەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نامێنێت.
ئەو بەرپرسەی پژاک جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ ناکۆکییەک لە نێوان گوتار و کرداری حزبەکەیاندا نییە و وتی: «پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا داهێنەری شێوازی خەباتی مەدەنیانەیە.»
ئەهوەن چیاکۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە دەسەڵاتدارانی تاران لە هەر گوتار و لایەنێکی دیکە زیاتر، لە بەرامبەر گوتار و ڕێبازەکەی پژاکدا هەستیار و توندترە.
قەندیل پرێس