به‌په‌له

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە بناری شاهۆ و بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

لە درێژەی سیاسەتی وێرانكردنی ژینگەی كوردستان، هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بە بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی سەربازی لە بناری چیای شاهۆی سەر بە کامێران کردووە.

بەپێی زانیارییەكان، هێزەکانی ڕێژیم لە ڕێگەی بڵندگۆی گوندەکانی بناری شاهۆوە ڕایانگەیاندووە کە بۆ ماوەی حەفتەیەک مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبەن.

ئەو هێزانە بە توندی هۆشدارییان داوەتە خەڵک كە سەردانی چیاکانی شاهۆ نەکەن و ڕەنگە لەو ماوەیە دەست بە تۆپبارانی ئەو ناوچەیە بکەن.

هەروەها هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە هەر کەسێک لەو ماوەیە سەردانی شاهۆ بکات، ئەمنییەتی گیانی پارێزراو نابێت و لە بەرانبەر گیانیاندا بەرپرسیار نابن.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕێژیم لەژێر ناوی ئەو مانۆڕانەدا هەوڵی تێکدان و ئاگربەردانی سروشتی ناوچەکە دەدات.

هێزەکانی ڕێژیم لەژێر ناوی مانۆڕی سەربازی لە بناری شاهۆ، کەشێکی ئەمنییەتییان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە و ڕێگەیان لە هاتوچۆی هاووڵاتییان گرتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە

میدیای پە,کەکە بڵاویکردەوە کە عەبدوڵا ئۆ,جالان لە دیدارەکانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیدا، داوای لە هێزە سیاسییەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *