به‌په‌له

خالید سەیدۆ بۆ قەندیل پرێس: داوامان کردووە وەزارەتێک بە ئێزیدییەکان بدرێت

قەندیل پرێس

​خالید سەیدۆ، پەرلەمانتاری پارتی ئێزیدی دیموکرات سەرۆکایەتی شاندێکی پێکهاتەکانی کرد لە دیدارێکدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کە تێیدا هەریەکە لە بەسیم زوهەیری نوێنەری پێکهاتەی سابیئە و حەیدەر عەلی نوێنەری کوردانی فەیلی ئامادەی بوون.

خالید سەیدۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ قەندیل پرێس ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باسیان لە مافە سیاسی و نیشتمانییەکانی پێکهاتەکان کردووە و بە فەرمی داوای کردووە کە وەزارەتێک لە حکومەتی داهاتوودا بۆ پێکهاتەی ئێزیدی تەرخان بکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم داواکارییە وەک ئیستحقاقێکی نیشتمانی و دەستووری دەبینن بۆ پێکهاتەیەکی ڕەسەنی وەک ئێزیدییەکان کە لە مێژوودا ڕووبەڕووی دەیان شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژی بوونەتەوە و باجی قورسیان لەپێناو خاکی عێراقدا داوە.

هەروەها خالید سەیدۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئێزیدییەکان لە هەموو کابینەکانی ڕابردووی حکومەتدا بەردەوام ڕووبەڕووی پەراوێزخستن بوونەتەوە و پشکدارییەکی ڕاستەقینەیان لە ناوەندی بڕیاری سیاسییدا پێنەدراوە. ئاماژەی بەوەش دا کە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو فەرامۆشکردنە بهێندرێت و لە کابینەی نوێدا وەک بەشێکی سەرەکی و کاریگەر بەشدار بن بۆ ئەوەی بتوانن لە نزیکەوە خزمەت بە ناوچەکانیان و سەرجەم هاووڵاتیان بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *