قەندیل پرێس
بنه‌ڕه‌تیترین مه‌رج بۆ بنیاتنانی ئاشتییه‌کی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگا بتوانێت به زمان و ناسنامه‌ی خۆیه‌وه بژی، بۆیه ده‌بێت وانه له مێژووی شکستی ئه‌و سیستمە ناوه‌ندییانه وه‌ربگیرێت که جیاوازییه‌کان قبوڵ ناکه‌ن.
ئه‌م قسانه له‌لایه‌ن ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژاڤا کورتکرانه‌وه، کاتێک ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که تێگه‌یشتنی قۆرخکاریی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ململانێکان قووڵتر ده‌کاته‌وه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌م بابه‌تانه له کۆتا ڕۆژی دیدارێکی پێنج ڕۆژه‌دا خرانه‌ڕوو که له کۆشکی جه‌میل پاشا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و دیداره تایبه‌ت بوو به پرسی ئاشتی و ئازادیی کۆمه‌ڵایه‌تی، که تێیدا به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی گۆڕینی عه‌قڵیه‌تی سیاسی و چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرده‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانه‌کان، و دواجار له‌لایه‌ن شاره‌وانیی ئامه‌ده‌وه کۆتایی به چالاکییه‌کانی هێنرا.
قەندیل پرێس