دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە دوو مووشەک و سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپى پەنابەرانى سوورداش.
دەزگاکە ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، 19ـى ئایارى 2026، ڕایگەیاند، کاتژمێر 10 و پێنج خولەکى شەوى دووشەممە بە دوو موشەک و سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سوورداش.
دەزگای ئاسایش دەڵێت “لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
قەندیل پرێس