به‌په‌له

ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان هەبووە ئەحمەدی نەژاد بکەنە سەرۆکی ڕاگوزەری ئێران

 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پلانێکی نهێنیی ئەمریکا و ئیسرائیلی ئاشکرا کردووە کە ئامانجیان بووە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران بکەنە سەرۆکی قۆناغی دوای ڕووخاندنی ڕژێم.

دۆناڵد تڕەمپ لە سەرەتای جەنگەکەوە جەختی لەسەر پێویستیی سەرکردەیەکی ناوخۆیی دەکردەوە و واشنتۆن پێی وابوو نەژاد توانای بەڕێوەبردنی دۆخەکەی هەیە هەر بۆیە لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکاندا ئیسرائیل بنکەیەکی ئەمنیی سوپای پاسدارانی لە حەوشەی ماڵی نەژاد بۆردومان کرد تا ناوبراو لە دەستبەسەری ڕزگار بکات لەو هێرشەدا نەژاد بە سووکی بریندار بوو و چەند پاسدارێک کوژران بەڵام دوای ئەوە نەژاد لە چاوەکان ون بوو و شوێنی نادیارە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەحمەدی نەژاد خۆی پێشوەختە ئاگاداری پلانەکە بووە بەڵام پڕۆژەکە پەکیکەوتووە چونکە ناوبراو دوای ئەوە لە بۆردومانەکە ڕزگاری بووە بە تەواوی لە پرۆژەی گۆڕینی ڕژێمەکە بێئومێد بووە و پاشەکشەی کردووە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەوڵەت باخچەلى: پێشنیاز دەکەم نازناوى هەماهەنگیکارى پڕۆسەى ئاشتى بدرێتە ئۆجەلان

سەرۆکى مەهەپە وردەکاریى نوێ لەبارەى داهاتووى پڕۆسەى ئاشتى و ڕۆڵى عەبدوڵڵا ئۆ,جەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەى پە,کە,کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *