هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا کوشتنی چالاکوانی فەرهەنگی و وێنەگری بەناوبانگ مەهدی تەوەکولی و دایک و خوشکێکی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە شەرمەزار کرد. هاوپەیمانێتییەکە دەڵێت کوشتنی تەوەکولی لە کاتێکدایە کە ” ڕێژیم لە پاش شۆڕشی «ژینا – ژن، ژیان، ئازادی» و ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤ و هەروەها دوو …
زیاتر بخوێنەرەوەکوژرانی مەهدی تەوەکولی، چالاکی فەرهەنگی کورد و دوو ئەندامی بنەماڵەکەی لە ڕێگەی مەریوان-بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران
لە ڕەوتی پەلامارێکی چەکداری و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێگەی مەریوان بۆ بانه، مەهدی تەوەکولی، چالاکی فەرهەنگی و هونەری، بەڕێوەبەری ماڵی وێنەگرانی کوردستان و دامەزرێنەری ماڵی هونەریی «چاو» و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ دایکی بەناوی مریەم ئەسلانی و خوشکی بە ناوی سومەیە تەوەکولی درانە بەر دەستڕێژی گلولە …
زیاتر بخوێنەرەوەبەیاننامەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی ڕۆژەڤی سیاسیی کوردستان، ئێران و ناوچە (هەڵسەنگاندنی دۆخی مەیدانی و ئەرکەکانی هاوپەیمانی)
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان! ڕای گشتی و ئازادیخوازان! لە کاتێکدا دۆخی سیاسی و ژێئۆپۆلەتیکی ناوچەکە و ئێران لە گۆڕان و قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە گرژیدایە، کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٣ی ژووئیەی ٢٠٢٦) لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەی دۆخەکەدا بەڕێوە چوو. 🔹 ئەم کۆبوونەوەیە لە …
زیاتر بخوێنەرەوەبەیاننامەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە هندێک دەنگۆ
دەقی بەیاننامەکە: بۆ ڕای گشتیی لە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێبەڵگە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا وتراوە کە گوایە جاسوسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردووە و برینداری کردوون و دواتر هەڵهاتووە، هەروەها ئەندامێک لە ڕێبەرایەتی تێرۆر کراوە، بە ڕوونی ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە …
زیاتر بخوێنەرەوەکوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. ناوبراو سەرەتا بریندار کراوە و پاشان بە لێدانی سێ فیشەک لە سەری، بە شێوەیەکی ناخهەژێن کوژراوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕ، لە بەرزاییە …
زیاتر بخوێنەرەوەتەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ
قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی بنەڕەتی و گرنگیپێدانی تایبەت هەیە، دۆخی ژیان لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، گەیشتە خاڵی وەستان و تەقینەوەی ناڕەزایەتی. ئەم شەو، شەپۆلێکی قووڵ و بێوێنەی ناڕەزایەتیی جەماوەری سەرجەم گەڕەکەکانی سەنتەری بازاڕ …
زیاتر بخوێنەرەوەبەفەرمانی مەسرور بارزانی؛ سێ مانگە مووچەی دوو پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست ڕاگیراوە
قەندیل پرێس بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزیری دارایی و ئابوورییەوە، ماوەی سێ مانگە مووچەی هەردوو پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی ڕەوتی هەڵوێست، (عەلی حەمەساڵح) و (بەدەل بەرواری) ڕاگیراوە. سەبارەت بە هۆکاری بڕینی مووچەکانیان، بەدەل بەرواری پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: “ڕاگرتنی مووچەکانمان بۆ ماوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەبارزانی، بۆ لایەنە سیاسییەکان واز لە خۆخۆری بهێنن و کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بهێنن
قەندیل پرێس لە پەیامێکی هۆشداری ئامێزدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوو لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ململانێ نێوخۆییەکان دەکات. بارزانی ڕایگەیاند کە پێویستە لایەنەکان واز لەو خۆخۆری و ململانێ بێ ئەنجامە بهێنن کە ماوەیەکە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانی پەکخستووە. …
زیاتر بخوێنەرەوەنێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی سووریایان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 26-05-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بوو …
زیاتر بخوێنەرەوەیەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا
یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی داگیرکەرانی کردووە و دەستی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی لە ناوچەکەدا. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا سزادانی (ئومێد وەشکەلانی) لەلایەن هێزەکانیانەوە ڕاگەیاند. ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس