کوردستان

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ماکۆ

حوسێن دەوڵەتخا، کۆڵبەری خەڵکی ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ماکۆ گیانی لەدەست دا. شایانی باسە وەحید دەوڵەتخا، برای ١٨ ساڵەی حوسێن دەوڵەتخا، سێ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرابوو.

زیاتر بخوێنەرەوە

شەش شەڕڤان بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە شەهیدبوون

چەکدارانی داعش دەیان هێرشیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و چەند شەڕڤانێکیش شەهیدبوون و برینداریش هەیە. چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی بەردەوامە و ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوا، سەربە هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری هێرشەکان و ژمارەی قوربانییەکانی خستەڕوو. بەپێی ئامارەکان، مانگی ڕابردوو گروپەچەکدارەکانی داعش 22 …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەردۆغان رەخنە لەبارزانی دەگرێت و دەڵێت جێی قبوڵکردن نییە

ەردۆغان، ڕەخنەی لەمەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گرت، سەبارەت بەوەی نوسینگەکەی “باخچەلی بەگورگ لەپێستی مەڕدا” ناوبردووەو دەڵێت “قبوڵ ناکرێت”. بارزانی بەشداری چوارەمین سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری کرد کە لە لایەن پارێزگاری شرناخەوە لە ٢٩ی ١١ ڕێکخرابوو، وێنەی پاسەوانەکانی بەچەکەوەو “ئاڵای کوردستان” لەسەر قۆڵیان بووە، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو ڕەخنەی بەشێک …

زیاتر بخوێنەرەوە

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەریوان و سەقز

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سیاوەش جەوانی لە سنووری بەستامی سەقز و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی سینا (ناسنامەی بنەماڵەی نادیار) لە سنووری باشماخی مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەز، سیاوەش جەوانی، کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان کرد و کۆبوونەوە. مایکڵ ریگاس ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و بڕیارە بەشداری لە کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی بکات لە هەولێر. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تێچووی پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا: تێکۆشانمان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانمان بەردەوامە

خەڵکی عەفرین و شەهبا کە بە زۆر کۆچبەرکراون، بانگەوازی پاراستنی مافەکانیان و گەڕانەوەی ئارامیان کرد و ڕایانگەیاند کە تێکۆشانیان بۆ گەڕانەوە بەردەوام دەبێت بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆچبەربوونی دانیشتووانی عەفرین لە هەرێمی شەهباوە، ئەنجوومەنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بە هاوکاریی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتیی عەفرین، ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: “ساڵێک بەسەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

ساڵح موسلیم: شەرع و شەیبانی لە دەرەوە ئاراستە دەکرێن و نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت

ساڵح موسلیم، تورکیا تۆمەتبار دەکات بە رێگریی کردن لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئادار و گروپە چەکدارەکانیش هان دەدات دژی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، دیمەشقیش هەماهەنگی داعش دەکات. پێیوایە حکومەتی نوێی سوریا بە تەواوەتی لە ژێر کاریگەریی ئەنقەرەدایە. ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی لە دەرەوە ئاراستە دەکرێن و نایانەوێت کێشەی کورد لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بارەگای بارزانی: وامان دەزانی خودا باخچەلی هیدایەت داوە، بەڵام هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە پێستی مەڕدا

بارەگای بارزانی لەبارەی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ جزیری بۆتان وەڵامی رەخنەکانی دەوڵەت باخچەلی دەداتەوە و دەڵێت، “ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و وازی لە رەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا”. رۆژی 29-11-2025، مەسعود بارزانی بەشداری لە چوارەمین …

زیاتر بخوێنەرەوە

پارتی لەسەر دەستگیرکردنی بەرپرسێکی یەکێتی لە هەولێر راگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردەوە

قەندیل پرێس تا دێت کێشەکانی یەکێتی و پارتی لەسەر رووداوەکانی گوندی “لاجان” هەرکیەکان لە هەولێر توندتر دەبن، بەرپرسێکی یەکێتی دەستگیر دەکرێت، لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بە توندی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە. دوای ئەوەی ئەمرۆ مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند: ئەم شەو ھێزێکی سەربازی پارتی چونەتە سەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

لەسەر کێشەی هەرکیەکان هێزێکی پارتی تەقە لە بەرپرسێکی یەکێتی دەکەن و دەستگیری دەکەن

قەندیل پرێس – بەدواداچوون بەهۆی رووداوەکانی گوندی “لاجان” هەرکیەکان لە هەولێر، کێشەکانی یەکێتی و پارتی توندتر دەبن، بەرپرسێکی یەکێتی دەستگیر دەکرێت. سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند: ئەم شەو ھێزێکی سەربازی پارتی چونەتەتە سەر ماڵی نێچیرڤان ھەركی لێپرسراوی كۆمیتەی خەباتی یەكێتی لە قەزای خەباتی …

زیاتر بخوێنەرەوە