هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی راپۆرتەکانی ئاک‌پارتی، جەهەپە و مەهەپە سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد قسەی کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، پلانیان هەیە سەردانی سووریا بکەن و لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان کۆببنەوە. شەوی رابردوو تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا بەشداری کرد و لەبارەی …
زیاتر بخوێنەرەوەئێران خوێندکارێکی بە “تاوان”ـی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێ، خوێندکارێکی زانکۆی شاهروودی سمنانی بە تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە داوە. رۆژی شەممە 20-12-2025، ئاژانسی هەواڵیی میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی عەقیل کیشاوەرز، خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی زانکۆی شاهروود کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر کرابوو، جێبەجێکرا. بەگوێرەی …
زیاتر بخوێنەرەوەدۆناڵد ترەمپ: هێرشمان کردە سەر داعش لە سووریا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “لە سووریا هێرشمان کردە سەر داعش” و پێنتاگۆنیش کردنە ئامانجی 70 پێگەی داعشی لە سووریا راگەیاند. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن دەڵێت، “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژێرخان و کۆگاکانی چەکی داعشمان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگریی پلانی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشە دژی ئەمریکا”. پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاند، “لە بەدواداچوونی …
زیاتر بخوێنەرەوەئورمیە؛ دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد لەوانە دوو ژن لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە
سۆفی ڕۆستەمی، زەینەب یووسفپوور و شیلان ڕۆستەمی، هاووڵاتییانی کورد و ئەندامانی یەک بنەماڵە، لەلایەن هێزە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئورمیە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سۆفی ڕۆستەمی، تەمەن ٦٠ ساڵ …
زیاتر بخوێنەرەوەهێرشکردنە سەر لەیلا زانا لە یاریگەیەکی تۆپی پێدا کاردانەوەی تووندی لێدەکەوێتەوە
پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) بە تووندی سەرکۆنەی ئەو دروشمە نەشیاوانە دەکات لە کاتی یارییەکی تۆپی پێدا ئاراستەی لەیلا زانا، سیاسەتڤانی کورد لە باکووری کوردستان کران و داوای رێکاری یاسایی بەپەلە دەکات. دەم پارتی لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو دروشمە نەشیاوانە دەربڕی لە یاری نێوان هەردوو تیپی بوورسا …
زیاتر بخوێنەرەوەئاڵدار خه‌لیل وه‌ڵامێكی توندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌داته‌وه: ئێمه خه‌ریكه دانبه‌خۆداگرتنمان كۆتایی دێت
ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده، به‌توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئێمه خه‌ریكه دانبه‌خۆداگرتننمان كۆتایی دێت، ئه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه، نه‌ك سوریا، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی توركیا نه‌بوایه ئێستا به‌شێكی زۆری رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئازار جێبه‌جێكرابو. ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده، به توندی …
زیاتر بخوێنەرەوەد. بەرهەم ساڵح بە فەرمی بووە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هەڵبژێردرا. ئەو دەڵێت، بۆ خۆی رۆژگارێک پەنابەر بووە و دەزانێت چۆن پارێزگاری و هاوکاری دەتوانن ژیانی مرۆڤ بگۆڕن. لە دوای راگەیاندنی هەڵبژاردنی بۆ ئەو پۆستە باڵایە، د. بەرهەم ساڵح پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا شانازیی …
زیاتر بخوێنەرەوەمیاندواو؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری میاندواو لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷‌ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۸‌ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی …
زیاتر بخوێنەرەوەلیژنهی دانوستانكاری رۆژاڤا: له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده به سوپا گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی
لیژنه‌ی دانوستانكاری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا)، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده به سوپای سوریا. لیژنه‌ی دانوستانكاری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له دوایین پێشهاته‌كانی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق كردوه. لیژنه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه كه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ تێكه‌ڵكردنی …
زیاتر بخوێنەرەوەهاکان فیدان: نامانەوێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هەسەدە بکەین بەڵام ئارامیمان نەماوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکاتەوە، بەڵام هۆشداری دەدات کە بەهۆی دواکەوتنی پڕۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا “ئارامیی لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکە نامێنێت.” هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-12-2025 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی TRT World ـی تورکی گوتی: “هیوادارین …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس