به‌په‌له

لەبارەی تاوان و کۆمەڵکوژی لە رۆژئاوا کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی بەریتانیا ئەنجامدرا

قەندیل پرێس – لەندەن

لە پەرلەمانی بەریتانیا سمینارێک بۆ رۆژنامەنووس محەمەد رەئوف رۆژنامەنوسی کورد کە سەرەدانی رۆژئاوای کوردستانی کردبوو سازکرا.

محەمەد رەئۆف، رۆژنامەنووس و بەرپرسی دامەزراوەی “درەو” بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ گفتوگۆ لەسەر رەوشی رۆژئاوای کوردستان کرا، کە ژمارەیەک لە رەوەندی کوردی و پەرلەمانتاری بەریتانیا ئامادەی بوون، راپۆرتێکی ورد لەسەر رەوشی مرۆیی و شەهید و ئاوارە و قوربانیان خرایەڕوو، ئێمەش ئەزموونی هەفتەیەکی خۆم وەک رۆژنامەنوسێک لە رۆژئاوای کوردستان خستەڕوو.

هاوکات لەناو هۆڵی پەرلەمانەوە راستەوخۆ لەسەر رەوشی کۆبانی پەیوەندی لەگەڵ وڵات ساڵح موسلیم کرا کە لەناو شاری کۆبانیەوە باسی رەوشی کۆبانی کرد بۆ ئامادەبوانی ناو هۆڵی پەرلەمانی بەریتانیا.

گفتوگۆکە لەلایەن سەرباز بەرزنجی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا رێکخرابوو، بە بەڵگەو فۆتۆ و ڤیدیۆ تاوانەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارییەکانی سەر بە سوریا خرایە روو.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *