فەرهاد شاهین، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و شێواخ عەساس، بەربژێری عەرەب، لە کۆبانێ بوونە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی سووریا. دەنگی دوو بەربژێرەکەی کۆبانێ بەمشێوەیە بوون: فەرهاد شاهین: 43 دەنگ شواخ عەساس: 38 دەنگ حکومەتی سووریا 100 کەسی دیاریکردبوو بۆ دەنگدان بە بەربژێرانی پەرلەمان. کۆی گشتیی ئەندامان 210 کەسە و بەگوێرەی ژمارەی …
زیاتر بخوێنەرەوەلەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە
دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران، حوکمی لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی گشت موڵک و داراییەکانی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “موجتەبا کیان” لە پارێزگای ئەلبورزی جێبەجێ کرد. هەواڵدەریی “میزان”ی سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە تۆمەتی “ناردنی زانیاریی ناوەندەکانی پیشەسازیی بەرگری بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل” لە کاتی شەڕدا سزادراوە. پڕۆسەی …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت
قەندیل پرێس ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە و تێیدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقی تاووتوێ کرد. کۆمەڵی دادگەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەهۆی چەقبەستوویی سیاسی و پەکخستنی پەرلەمان و دواکەوتنی …
زیاتر بخوێنەرەوەئهسیل نوجهیفی: کابینەكهی زهیدی ناتوانێت بە یەک دەست دوو شووتی هەڵگرێت، یان دەبێت دەوڵەت بچەسپێنێت، یان ململانێی جەمسەرەکان عێراق نوقم دەکەن
ستراتیژیی مانەوە لە نێوان بەرداشی تاران و واشنتۆندا؛ ئایا کابینەکەی زەیدی دەبێتە پیاوی دەوڵەت یان پیاوی جەمسەرەکان؟ قهندیل پرێس – وتووێژ دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان، حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی ڕووبهڕووی کۆمەڵێک دۆسێی تەقێنەر و ئاڵۆز دەبێتەوە کە ساڵانێکە جومگە جیاوازەکانی وڵاتیان ئیفلیج کردووە. ئەم کابینەیە لە تاقیکردنەوەیەکی …
زیاتر بخوێنەرەوەبومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی
قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دادوەری بە پووچەڵکردنەوەی ئەنجامەکانی ٣٨ەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکە کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو تەشەنەی سەندووە لەو کۆنگرەیەدا ئۆزگور ئۆزێل وەک سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژێردرا بەڵام بڕیارە نوێیەکە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە
قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی جێگیر بەرەو بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین بەردەوامە و جەختی کردەوە کە داواکارییەکانیان بە هیچ شێوەیەک جێگەی گفتوگۆ و سازش نین. هیجری لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی توندی کردە سەر حکومەتی کاتیی سوریا و بە حکومەتی تیرۆر …
زیاتر بخوێنەرەوەمەترسی لەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەکانی پەخشان عەزیزی هەیە
دوای ڕەتکردنەوەی داواکاریی سەرلەنوێ دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای لەسێدارەدانەکەی لە جێبەجێکردن نزیکبووەتەوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بارەی ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد، زانیاری ئاشکرا کرد. بە گوێرەی زانیارییەکانی، ڕێکخراوەکە، داواکاریی سەرلەنوێ دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی، زیندانیی …
زیاتر بخوێنەرەوەدیسانیش لاوی کورد لە سێدارە درا! کاردانەوەی حیزبەکانی ئێمە چییە؟
✍ د. خالد خەیاتی 1. ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور، دوو لاوی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتین کە بە بێدەنگی لە زیندانی شاری نەغەدە بە دەستی “برا” تورکە ئازەرییەکان لە سێدارە دراون. 2. کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزرانی خۆیەوە، قۆنتراتی کوشتنی کوردی داوەتە دەستی تورکە ئازەرییەکان. ئەوانیش خودا هەڵناگرێ لە …
زیاتر بخوێنەرەوەخورشید هەرکى: هەوڵى تیرۆرکردنم دراوە
خورشید هەرکى، کەسایەتى دیارى عەشیرەتى هەرکى ئاشکراى دەکات هەوڵى تیرۆرکردنى دراوە و کەسێکى دەستڕۆیشتووش لە پشت هەوڵەکەوە بووە و دەزگاى پاراستنى پارتیش دەستى تێیدا هەیە، ئەوەش پاش 10 مانگ لە گرژییەکانى گوندى گردەڕەشە دێت لەنێوان ناوبراو و هێزەکانى پارتى. خورشید هەرکى دەڵێت، هەفتەیەکە هەستم بەکۆمەڵێک جموجوڵى گوماناوى کردبوو، پەیوەندیم بە …
زیاتر بخوێنەرەوەڕۆیتەرز: خامهنهیی فهرمانی داوه یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ناوخۆی ئێراندا بهێڵرێتەوە
دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانی ئاشکرایان کردووە کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، فەرمانێکی توندی دەرکردووە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چوونە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاتەکەی. بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری دانوستانەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس