به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع ماسکی فڕێدا؛ تیرۆریستێکی سەر بە قاعیدەیە

دوای شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی دەسەڵاتی سووریا و چەکدارانی عەلەوی و کوژرانی زیاتر لە 200 کەس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی کاتیی سووریا و بە “تیرۆریستێکی سەر بە قاعیدە” ناوی دەبات؛ دەشڵێت، ئیسرائیل خۆی لە هەموو هەڕەشەیەک دەپارێزێت. یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: …

زیاتر بخوێنەرەوە

وریشە مورادی: من لە ڕەچەڵەکی ژنانێکەوە هاتووم کە هەموو ساتێکیان پڕ بووە لە خەبات و بەرخۆدان

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەژار، کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە، بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، نامەیەکی لە پشت حەسارەکانی زیندانی ئێڤینی تارانەوە بڵاو کردەوە. وریشە مورادی لە نامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە هەموو ژنانی ئازادیخواز، پێداگریی لەسەر  بەرخۆدان و …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیامی موژگان ئیفتخاری، دایكی شەهید ژینا ئەمینی بەبۆنەی ٨ی مارس

موژگان ئیفتخاری دایکی شەهید ژینا ئەمینی لە پەیامێکدا کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی ژنان بڵاوی کردۆتەوە نووسیویەتی: هیوادارم ڕۆژێک بێت هیچ کچێک باسی ترس و ئازار نەکات. ئەم دایكە دادخوازە، لە پەیامێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بەناونیشانی “بە ناوی ژن، بەناوی ژیان”، ڕۆژی ٨ی مارسی بە  “ڕووناکی” دانا …

زیاتر بخوێنەرەوە

ژنانی کورد مێژوویان گۆڕی

✍️ شه‌م شەمەی ساڵح (ڕۆژنامه نووسی کوردی سویدی) ژنان لەکوردستاندا لەمێژە لەدژی چەوساندنەوەو كلتورى پیاوسالاریی و هەڕەشە دەرەکییەکان خەباتیان کردووە، بەڵام كاتێك ئازایەتی و قاره‌مانێتییان  ناوبانگی جیهانی پەیداکرد، کە لە بەرەکانی پێشەوەى جه‌نگى دژی یەکێک لە دڕندەترین گروپە تیرۆریستییەکانی سەردەمی ئێمە، داعش، ده‌جه‌نگان، بە چەک و ئیرادەیەکی نەبەزێنراو بۆ بەرگری …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ دەڵێت ‘رۆژانی سەرنجڕاکێش’ لەگەڵ ئێران بەڕێوەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ناکۆکییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران دەڵێت: “رۆژانی سەرنجڕاکێش بەڕێوەن، ئەمە هەموو ئەوەیە کە دەتوانم پێتان بڵێم”. ترەمپ رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی گوت: “لەگەڵ ئێران گەیشتووینەتە قۆناخەکانی کۆتایی. ئەمە دەبێتە کاتێکی سەرنجڕاکێش و دەبینین چی روودەدات”، بەڵام روونی نەکردەوە مەبەستی چییە. ترەمپ گوتی: …

زیاتر بخوێنەرەوە

خوێندکارێکی کورد لە شەڕی نێوان هەتەشە و عەلەویەکاندا گیانی لەدەستدا

قەندیل پرێس بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، خوێندکارێکی زانکۆی خەڵکی قامیشلۆ، بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی چەکدارانی تەحریر شام لە ژوورەکەی لە بەشەناوخۆیی زانکۆ لە زانکۆی تیشرین لە لازقیە گیانی لەدەستدا. باوکی خوێندکارە کۆچکردووەکە بەناوی عادل کاشۆ ڕاگەیاند، ژیندای کچی لە ئەنجامی فیشەکێکی چەکداران گیانی لەدەستداوە، لەکاتێکدا لەگەڵ خوشکەکەی لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە دەسەڵاتی نوێی سوریا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان لەبارەی شەڕ لە ناوچەكانی لازقیە و حمس  هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی دیمەشق و دەڵێت، هۆكاری شەڕەكان هەڵە خوێندنەوەی واقیعی سووریایە لە لایەن دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقەوە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت “ئەم شەڕە وڵاتەكەمان بەرەو كارەسات دەبات و دەبێتە هۆی ئەوەی كۆمەڵكوژی بەسەر گەلەكەمان بێت.” هاوكات داواش لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

فیدان: رێگە بە بەردەوامیی پەکەکە و یەپەگە نادەین کە لەژێر ناوی هەسەدەدا کاردەکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رێگە بە بەردەوامیی پەکەکە و یەپەگە نادەن کە لەژێر ناوی هەسەدەدا کاردەکەن و گوتیشی، ئامادەن بەرپرسیارێتیی کەمپی زیندانیانی داعش وەربگرن. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی رایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار ئەندامی پەکەکە لەناو ریزەکانی هەسەدەدان و رێگە بە بەردەوامبوونیان نادەن. …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیامەکەی ئۆجەلان و چەپڵە لێدان!

✍️ شەماڵ بەشیری پەیامەکەی رێزدار ئۆجەلان هەتا ئێستاکەش رۆژەڤی سۆشیال میدیای کوردییە. بەشێکی بەرچاوی ئەو کەس ولایەنانەی کە لەسەر ئەم بابەتە شت دەنووسن و وێنەی نوێ و کۆن بڵاو دەکەنەوە، دۆستان و وڵاتپارێزانی سەر بە تەڤگەڕیی ئاپۆیین. جگە لەمەش زۆربەی بزوتنەوەکانی سەر بە مەنزوومەی پەکەکە، لێدوانیانداوە و پشتگیری ئەو هەنگاوەیان …

زیاتر بخوێنەرەوە

راپرسییەک: نزیکەی 60٪ـی خەڵکی تورکیا بە ئەرێنی دەڕواننە بانگەوازەکەی ئۆجەلان

بەگوێرەی راپرسییەکی کۆمپانیای ئارەدا بۆ راپرسی، 57.5%ـی خەڵکی تورکیا بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، بە ئەرێنی دەزانن. کۆمپانیاکە لە رۆژانی نێوان 28 ـی شوبات تاوەکو سێی ئاداری 2025 راپرسییەکی لەگەڵ هەزار و 220 کەس کردووە، سەبارەت بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان. بەپێی …

زیاتر بخوێنەرەوە