سەرۆكایەتی كۆماری سووریا ڕایگەیاند: ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری كاتی ئەو وڵاتە ڕۆژی یەكشەممە گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات.
شەرع لەفڕۆكەخانە لەلایەن شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لێكرا.
ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، شەرع و وەزیری دەرەوە ئەسعەد شەیبانی بەرەو میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی چوون بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
قەندیل پرێس