ترەمپ: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەدەچن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران “بە باشی بەڕێوەدەچن”.

ترەمپ لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بەو دانوستانانەی کە رۆژی شەممە (12ی نیسان) لە شاری مەسقەت لەنێوان عەباس عێراقچى و ستیڤ ویتکۆف کرا، لەناو فڕۆکەکەى کە بە رێگەوە بوو بەرەو مەیامى، لە وەڵامى رۆژنامەوانێکدا لەبارەى رەوشى دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، گوتى “ناتوانم پێت بڵێم، چونکە هیچ شتێک گرنگ نییە تاوەکو کارەکە نەکرێت، هەربۆیە حەزم لێ نییە باسی بکەم”.

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشى، “بەڵام زۆر باش دەڕوات. بۆچوونم وایە کاروبارەکان لەگەڵ ئێران زۆر باش بەڕێوەدەچن”. بەبێ ئەوەى وردەکارى زیاتر بخاتەڕوو.

رۆژی شەممە، دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن لە عومان دەستیپێکرد و کۆشکی سپی رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە لەگەڵ تاران کۆدەبنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

فۆتۆگرافەرێکی بۆکانی پلەی سێیەمی ئاستی جیهانی بە دەستهێنا

فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی فۆتۆیی IPA لە ئەمریکا، خەڵاتی سێیەمی کێبڕکێکە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *