به‌په‌له

پەکەکە: تورکیا لە 5 رۆژدا 1026 جار بۆردوومانی کردووین و دوو گەریلاش شەهید بوون

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، هەرچەندە ئاگربەستی تاکلایەنەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی راگەیاندووە، بەڵام سوپای تورکیا لە پێنج رۆژدا هەزار و 26 جار پێگەکانیانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، باڵی سەربازیی پەکەکە، لە نوێترین راگەیێندراویدا دەڵێت، سەرەڕای پابەندبوونیان بەو ئاگربەستەی زیاتر لە مانگێکە رایانگەیاندووە، هێزەکانی سوپای تورکیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن.

هەپەگە دەڵێت، لە رۆژانی 7-12ـی نیسانی 2025دا سوپای تورکیا بە درۆن، فڕۆکەی جەنگی، هاوەن و تۆپهاوێژ هەزار و 26 جار پێگەکانیانی لە ناوچە جیاوازەکانی زاپ، گارە، مەتین، شێلادزێ، کانی ماسێ، ئاڤاشین و ئامێدی بۆردوومان و تۆپباران کردووە و لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهید بوون.

هەپەگە دەڵێت، هەرچەندە ئاگربەستیان راگەیاندووە، بەڵام لە رۆژانی 9 و 10 و 12ـی مانگدا لە ناوچەکانی شێلادزێ، زاب و مەتین ناچاربوون وەڵامی سێ هێرشی راستەوخۆ بدەنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *