قەندیل پرێس – راپۆرتی بنکۆڵکاری تورکیا هەوڵ دەدات ئەزموونی ئۆتۆنۆمی ڕۆژئاوا وەک هەڕەشەیەکی ستراتیژی نەهێڵێت و لە ڕێگەی فشارە سەربازی و دیپلۆماسی و هەواڵگرییەوه بیخاتە ناو پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی دیمەشقەوە؛ بەڵام نەک بۆ ئەوەی ئاشتی بەدەست بهێنرێت، بەڵکو بۆ بێکاریگهرکردنی هەر مۆدێلێکی گۆڕانکاری سیاسی لە خوارەوە. ئەم فشارانە لەبری ئەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەئۆجەلان: پێویستە تورکیا رۆڵی ئەرێنی لە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق ببینێت
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند: رێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق، مۆدێلێکی سیاسی دیموکراسییە کە تێیدا هەموو گەل و نەتەوەکان دەتوانن پێکەوە خۆیان بەڕێوەببەن. زۆر گرنگە تورکیا لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی ئاسانکاریی دیالۆگ بگێڕێت. ئەوەش گرنگە بۆ ئاشتی ناوچەکە بەهێزکردنی ئاشتی ناوخۆیی. بە بۆنەی ساڵی نوێوە، پارتی یەکسانی و …
زیاتر بخوێنەرەوەئیندیپیندێنت: نزیکەی هەزار ئەندامی پەکەکە بەبێ کێشە دەگەڕێنەوە تورکیا
ڕۆژنامەی ئیندیپیندێنت دەڵێت، نزیکەی هەزار ئەندامی پەکەکە دەتوانن بەبێ کێشە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، بەڵام بەرپرسانی پارتەکە لە دەرەوەی تورکیا دەمێننەوە. دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە بەگوێرەی نووسینێکی نەوزاد چیچەک، بەڕێوەبەری گشتیی پێگەی ئیندیپیندێنتی تورکی، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە یاسایی و یاسا نوێیانەی دەردەکرێن، لەنێوان 950 تاوەکو هەزار و 50 …
زیاتر بخوێنەرەوەبوڵدان: ئۆجەلان چاوەڕێی هەنگاو و جدییەتی دەوڵەتە
ئەندامێکى شاندى ئیمراڵى رایگەیاند، ئۆجەلان چاوەڕێی هەنگاوی یاسایی دەوڵەتە و پرسی تێکەڵکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و رۆژئاوایی کوردستان هەڵەیە. ئۆجەلان نیگەرانە پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ژن نیوز ئاشکرایکرد، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە نیگەرانە لەوەی رۆژەڤی تایبەت بە سووریا دەشێوێندرێت و ئەگەر دەرفەت بڕەخسێندرێت، ئامادەیە بەشداربێت …
زیاتر بخوێنەرەوەهەپەگە: تورکیا لە 15 رۆژدا 58 جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانمان
هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە”، رایگەیاند، هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن. ئەوەش لە کاتێکدا، پەکەکە ئاگربەستی راگەیاندووە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی هێناوە. بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە، کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستانە، لە نێوان رۆژانی 24ی تەمموز …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرۆکی دەزگای میت دەربارەی چەکدانانی پەکەکە گەیشتە هەولێر
قەندیل پرێس – هەولێر بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس؛ سەرۆکی دەزگای میتی تورکی ئەمرۆ گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە و دەربارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لەگەل بارزانی و تاڵەبانی کۆبووتەوە. سەرچاوەیەک لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکی لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ هەریەک لە …
زیاتر بخوێنەرەوەدوو فەرماندەی پەکەکە: وەک ‘نیازپاکی’ چەکەکانمان لەنێودەبەین
دوو فەرماندەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایدەگەیێنن، گەریلاکانیان لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک “هەنگاوێکی نیازپاکی” چەکەکانیان لەنێودەبەن، بۆ ئەوەی پابەندبوونی خۆیان بە پرۆسەی چەکدانان نیشان بدەن دوای دەیان ساڵ لە ململانێ لەگەڵ تورکیا. ئەم چەکدانانە پلان بۆ داڕێژراوە و وەرچەرخانێکە لە گواستنەوەی ئەو گرووپە لە شۆڕشی چەکدارییەوە بۆ دانوستاندنی سیاسی، وەک …
زیاتر بخوێنەرەوەیهكهم گروپى گهریلا چهك دادهنێت
میدیاى نزیك لهپارتى (ڕووداو) ئاشكرایكردوه، لەچەند ڕۆژی داهاتودا ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک نیازپاکی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لەتورکیا، چەک دادهنێن، ڕاشیگهیاندوه، ڕێوڕەسمی چەکدانانەکە دەکەوێتە سەرەتای مانگی تەمموزو لەهەرێمی کوردستانیش دەبێت. لهو ههواڵهدا هاتوه، چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی کەمی داهاتودا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە پەیامێکی نوێ بڵاوبکاتەوەو دوای …
زیاتر بخوێنەرەوەسى پى تى: لە ئامێدى شەڕى پەکەکە و تورکیا رانەگیراوە
رێکخراوى سى پى تى ئەمریکى رایگەیاند، لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى بە هیچ جۆرێک شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان کە خۆى هەڵوەشاندووەتەوە، رانەگیراوە و ئاماژە بە هەڵکشانى بۆردوومانەکانیش دەکات. کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوەکە رایگەیاند، بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا لە سنوورى ئامێدى بەردەوامە و …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: گومانمان لە پرۆسەکە نییە و دامەزراوە ئەمنییەکان کار لەسەر چەکدادانی پەکەکە دەکەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کاتی گەڕانەوەی لە هۆڵەندا کە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ سەردانی ئە وڵاتەی کردبوو، چەند زانیارییەکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکەی ناوچەیی و جیهانیی خستەڕوو. ئەردۆغان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، پێشهاتەکانی ناوچەکە دەریخست چەندێک پێویستیان بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرە، …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس