سەرۆکی دەزگای میت دەربارەی چەکدانانی پەکەکە گەیشتە هەولێر

قەندیل پرێس – هەولێر

بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس؛ سەرۆکی دەزگای میتی تورکی ئەمرۆ گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە و دەربارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لەگەل بارزانی و تاڵەبانی کۆبووتەوە.

سەرچاوەیەک لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکی لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، کاڵن بۆ سەرپەرشتی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە هاتۆتە هەرێمی کوردستان کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا عەبدولڵا ئۆجەلان بانگەوازێکی نوێ بکات و تێیدا داوای چەکدانانی کرداریی لە گەریلا بکات.

پەکەکەش بۆ جێبەجێکردنی ئەو بانگەوازە ئامادەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ژمارەیەک گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە سلێمانی و لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان، بە کرداریی چەک دابنێن لەو گەریلایانەی کە چەک دادەنێن، فەرماندەی باڵایشیان تێدا دەبێت و ئەو چەکدانانەش هەنگاوێکی سیمبولییە، تا بە هەمووان بڵێن، ئێمە ئامادەین بۆ سیاسەتی دیموکراسیی، دەبێت تورکیایش هەنگاو بنێت.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوویشدا، کۆمسیۆنی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا دروست بکرێت، کە نوێنەری زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی تێدا دەبێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *