یەکێتی: هێرشەکەی سەر سلێمانی ژیانی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە

قەندیل پرێس – سلێمانی

فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،” ئیدانەی ئەو کارە تاونکاریە دەکەین کە ئەمڕۆ لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبرێژکراو بارەگای هێزەکانی 70 لە ناوچەی تاسلوجە لە پارێزگای سلێمانی بە ئامنجگیرا  “.

فڕاکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” دیارە ئامانج لەم کردەوانە پێشێلکردنی سەوەری خاک و ئاسمانی عێراق وکوردستانە، هەروەها ئاسایشی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە بەر مەترسی “.

ئەوەشیخستەڕوو،” دوێنێ پارێزگای کەرکوک بە ئامانجگیرا و ئەمرۆ سلێمانی، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەو کردەوانە دەکەین، داوا لە سەرۆک وزیرانی عێراق دەکەین لێژنەیەک بۆ بەدواداچونی بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و دیاریکردنی سەرچاوەی سەرەکی هەڵدانی موشەک و درۆنەکان “.

فراکسیۆنی یەکێتی داواش دەکات موڵک و ماڵی هاوڵاتیان و سەروەری وڵات بپارێزرێت بۆ رێگریکردن لە هەر کردەوەیەک کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی وڵات و پێکەوەژیان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *