ئەرشیفی تاگەکان

وتووێژی تایبەتی “قەندیل‌پرێس” لەگەڵ شرۆڤەکاریی سیاسی، بەڕێز “هیوا خۆشناو” لەبارەی کۆنگرەی 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)

پرسیارەکان: 1- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەرەنجام لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجالان کۆنگرەی بەست و بڕیاریی خۆهەڵوەشاندنەوەو کۆتایی خەباتی چەکداریی‌دا، بەڕێز ئۆجالان پێی وایە سەردەمی خەبات بە شێوازی حیزبێک وەکوو پەکەکەو هەروەها خەباتی چەکداریی کۆتایی هاتووە، لەلایەن تورکیاشەوە بە جۆرێک کرانەوەیەک ڕوویداوە، ئامانجی بەڕێز ئۆجالان لە دەستپێکردنی ئەم پڕۆسەیە چییە؟ ئەگەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکەم پەیامی ئۆجەلان دوای کۆنگرەی پەکەکە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە دەکات و هاوکات یادی هەردوو سەرکردەی شەهید، عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوون دەکاتەوە. دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان: هەڤاڵانی خۆشەویست بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە  شەھیدبوونی عەلی حەیدەر کایتان و ڕەزا ئاڵتونم زانی. دواتر هەڵسەنگاندنی ورد بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

موراد قەرەیلان: بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییهێنانی تێکۆشانی چەکداری پراکتیزە بکرێت، دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەجێ گۆڕانکاری یاسایی بکات

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، بۆئەوەی بڕیاری کۆتاییهێنانی تێکۆشانی چەکداری پراکتیزە بکرێت، دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەجێ گۆڕانکاری یاسایی بکات. کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا و موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە هەڵسەنگاندنی خۆی لە کۆنگرەکەدا خستەڕوو: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە: سوپاسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەم

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا- مەهەپە لەبارەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رایگەیاند، “تورکیا لە قۆناخێکی مێژووییدایە و بەم بڕیارە بەڵای پەکەکە کۆتایی دێت”. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رۆژی دووشەممە، 12ی ئایاری 2025 لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ”هیوادارم ئەو پەڕە خوێناوییەی بۆ ماوەی 47 ساڵ بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە جێگەی رێزە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پەیامێکی لە بارەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە “جێگەی رێزە”. رۆژی دووشەممە 12-05-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: “بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی دا: خەباتی چەکداری کۆتاییهات

پەکەکە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا و دەڵێت، “بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بۆ چارەسەری دیموکراتی و ئاشتییەکی دوورمەودایە.” پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی راگەیاند کە بە بەشداریی 232 ئەندام بووە و دەڵێت، “خەباتکردن بە ناوی پەکەکەوە کۆتایی دێت.” دەشڵێت، “گەلەکەمان هۆشیارانە خاوەندارێتی لە پرۆسەی ئاشتی دەکات” و …

زیاتر بخوێنەرەوە

رۆژنامەکانی تورکیا: ئۆجەلان راستەوخۆ و چالاکتر سەرپەرشتیی پرۆسەی دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات

بەگوێرەی هەواڵی دوو رۆژنامەی نزیک لە ئاکپارتی و دەسەڵات، پەکەکە “لەم یەک دوو رۆژەدا” هەڵوەشاندنەوەی خۆی رادەگەیەنێت و ئۆجەلانیش سەرپەرشتیی هەنگاوەکانی دواتری پرۆسەکە دەکات و پەکەکە بڕیاریداوە لە ئێستا بەدواوە بە رێگەی سیاسی و یاسایی خەبات بکات. بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوڕییەتی نزیک لە دەسەڵات، پارتی کرێکارانی کوردستان، بە گفتوگۆکردن و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەحمەد تورک و دەوڵەت باخچەلی پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکەن

ئەحمەد تورک، سیاسەتڤانی کورد و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بەهۆی بەستنی کۆنگرەی پەکەکەوە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردووە و هیوای خواستووە پرۆسەی چارەسەری ببێتە مایەی خێر بۆ هەمووان. رۆژی هەینی 9ـی ئایاری 2025، ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ پرۆسەی چارەسەری، …

زیاتر بخوێنەرەوە

لەیلا زانا: سەردەمی نوێ بەرپرسیارێتی دەخاتەسەر هەموو کەسێک

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دوای ڕاگەیاندنی کۆنگرەی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەم سەردەمە نوێیە بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر هەموو کەسێک. دوای ڕاگەیاندنی ١٢ـەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد، لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە. لەیلا زانا ئاماژەی بەوەدا، سەردەمی نوێ. …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەکەکە: بەسەرکەوتوویی 12هەمین کۆنگرەمان بەست

پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە رایدەگەیێنێت، کۆنگرەی 12ـەمیان لەنێوان رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەچووە. هەروەها زانیاریی کۆنگرەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکەنەوە. دەقی راگەیێندراوەکە: “دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥ تا ٧ی ئایار، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. کۆنگرە بە بەشداریی نوێنەرانی هەموو بوارەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە