وتووێژی تایبەتی “قەندیل‌پرێس” لەگەڵ شرۆڤەکاریی سیاسی، بەڕێز “هیوا خۆشناو” لەبارەی کۆنگرەی 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)

پرسیارەکان:

1- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەرەنجام لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجالان کۆنگرەی بەست و بڕیاریی خۆهەڵوەشاندنەوەو کۆتایی خەباتی چەکداریی‌دا، بەڕێز ئۆجالان پێی وایە سەردەمی خەبات بە شێوازی حیزبێک وەکوو پەکەکەو هەروەها خەباتی چەکداریی کۆتایی هاتووە، لەلایەن تورکیاشەوە بە جۆرێک کرانەوەیەک ڕوویداوە، ئامانجی بەڕێز ئۆجالان لە دەستپێکردنی ئەم پڕۆسەیە چییە؟ ئەگەر ئەم پڕۆسە سەرکەوتوو بێت، کورد لە تورکیادا چی بەدەست دێنێت؟ بۆ نموونە مافی شاروومەندی یەکسان لەگەڵ تورکەکان یان هەرێمێک وەکوو باشوور و ڕۆژئاوا؟

2- پێکهاتەیەک کە بەڕێز ئۆجالان ڕێبەریی دەکات بەگشتیی لە ژێر ناوی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)- یە، یانی پەکەکە، پەژاک، پەیەدە و هتد بەشێکن لە کەجەکە، ئێستا بەفەرمی تەنیا پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە، چارەنووسی کەجەکە، پەژاک، پەیەدە و … چییان لێدێت؟

3- ئایا هیچ زانیاریەکتان لەسەر قۆناغەکانی ئەم پرۆسەیە هەیە؟ بۆ نموونە پەکەکە چۆن چەک دادەنێت؟ بەڕێز ئۆجالان چی لێدێت؟ ئایا گۆڕانکاریی لە یاسای بنەڕەتیی تورکیادا دەکرێت؟

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

فەرید دەمیرال: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە گۆڕانکارییە جیهانییەکانەوە و ترس و هیوا تێکەڵ بووە

قەندیل پرێس- وتووێژ ​ ​گۆڕانکارییە خێراکان و وەرچەرخانە قووڵەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیمەنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *