ئەرشیفی تاگەکان

باخچەلی: بانگەوازەکەی ئۆجەلان یەپەگەش دەگرێتەوە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە دەڵێ، پێویستە دەستبەجێ و بێ مەرج پەکەکە چەکەکانی رادەستی کۆماری تورکیا بکات. دەشڵێت بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، یەپەگەش دەگرێتەوە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە ئەمڕۆ یەکشەممە نۆی ئاداری 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوای لە پەکەکە و سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کرد، …

زیاتر بخوێنەرەوە

فیدان: رێگە بە بەردەوامیی پەکەکە و یەپەگە نادەین کە لەژێر ناوی هەسەدەدا کاردەکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رێگە بە بەردەوامیی پەکەکە و یەپەگە نادەن کە لەژێر ناوی هەسەدەدا کاردەکەن و گوتیشی، ئامادەن بەرپرسیارێتیی کەمپی زیندانیانی داعش وەربگرن. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی رایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار ئەندامی پەکەکە لەناو ریزەکانی هەسەدەدان و رێگە بە بەردەوامبوونیان نادەن. …

زیاتر بخوێنەرەوە

راپرسییەک: نزیکەی 60٪ـی خەڵکی تورکیا بە ئەرێنی دەڕواننە بانگەوازەکەی ئۆجەلان

بەگوێرەی راپرسییەکی کۆمپانیای ئارەدا بۆ راپرسی، 57.5%ـی خەڵکی تورکیا بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، بە ئەرێنی دەزانن. کۆمپانیاکە لە رۆژانی نێوان 28 ـی شوبات تاوەکو سێی ئاداری 2025 راپرسییەکی لەگەڵ هەزار و 220 کەس کردووە، سەبارەت بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان. بەپێی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەرپرسێکی پێشوی هەواڵگریی ئیسرائیل له‌باره‌ى هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە زانیاریى ئاشكراده‌كات

بەرپرسێکی پێشوی هەواڵگریی ئیسرائیل له‌باره‌ى هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دەبێت چاوەڕێی ئەوەبین بزانین ئایا هەموو پێکهاتەکانی په‌كه‌كه‌ لەعێراق‌و سوریاو تورکیا پابەند دەبن بەهەڵوەشاندنەوەی خۆیان یان نا”. حەنان گێفن، فەرماندەی پێشوی یەکەی هەواڵگریی 8200ی ئیسرائیل، گومانی  لەتوانای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەبوە بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری ئەو پارتە …

زیاتر بخوێنەرەوە

سی پی تی: دوای ئاگربەستی پەکەکە دوو رۆژە تەقە و بۆردوومان نەکراوە

بەگوێرەی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە. کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند: “زیاتر لە 40 کاژێرە، سوپای تورکیا هیچ بۆردوومانێکی خاکی هەرێمی کوردستانی نەکردووە”. بە گوتەی کامەران عوسمان، کە رێکخراوەکەیان بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

کوردانی ئامەد دەڵێن جێبەجێکردنی داواکەی ئۆجەلان بۆ ئاشتی لەلایەن پەکەکەوە هەنگاوێکی بەجێ بوو

دانیشتوانی شاری ئامەدی زۆرینە کورد لە تورکیا ڕۆژی یەکشەممە وتییان بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی بەجێ بووە و خۆشگوزەرانی بەدوادا دێت ئەگەر ململانێ دەیان ساڵەکە کۆتایی پێ بێت. ڕۆژی شەممە پەکەکە ئاگربەستێکی دەستبەجێی ڕاگەیاند، داواکەی سەرکردەکەیان، عەبدوڵا ئۆجەلانییان جێبەجێ کرد، ئەمەش دەکرێت هەنگاوێکی گەورە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد. ‌‎ ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی، شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕێ نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە بە مەبەستی پیرۆزباییکردنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی ئەو حزبەیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموكراتەوە بە سەرپەرەستیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەکەکە: لەمڕۆ بەدواوە ئاگربەست ڕادەگەیەنین

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند بۆئەوەی بانگەوازیی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی’ی ڕێبەر ئاپۆ بێتەئاراوە، ئێمە لەمڕۆ بەدواوە ئاگربەست ڕادەگەیەنین؛ پێکهێنانی بابەتی وەک چەکدانانیش تەنها بە پێشەنگایەتی کردەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.” ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە ناونیشانی ‘بۆ ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێزمان’ پەیوەست بە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە: …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆشکی سپی لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

کۆشکی سپی ئەمریکا لەبارەی بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند. کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، “ئەو بانگەوازەی ئۆجەلان ئاشتی بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان دەهێنێت”. هاوکات برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەڵێت، “پێشهاتێکی گرنگە و هیوادارین یارمەتیدەر بێت بۆ ئارامکردنەوەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە

بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەدەی بیستەمدا لەدایک بوو، کە توندوتیژترین سەردەمی مێژوو بوو، لە سایەی دوو جەنگی جیهانی، سۆشیالیزمی واقیعی و کەشوهەوای جەنگی سارد کە جیهان بەخۆیەوەبینی، هەروەها نکۆڵیکردن لە واقیعی کوردی و سنوردارکردنی ئازادییەکان، لەسەرووی هەموویانەوە ئازادی دەربڕین. لە رووی تیۆری و بەرنامە و …

زیاتر بخوێنەرەوە