به‌په‌له

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
‌‎
ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی، شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕێ نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە بە مەبەستی پیرۆزباییکردنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی ئەو حزبەیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموكراتەوە بە سەرپەرەستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسانی حیزبی دێموكرات پێشوازییان لێ کرا.

لە سەرتای دیدارەکەدا هاوڕێ نەوید مێهراوەر بە ناوی ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵەوە بەبۆنەی گرتنی کۆنگرەی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی لە شاندی خانەخوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هەروەها بەڕێز محەممەدنەزیف قادری بە ناوی دەستەی کارگێڕیی و ڕێبەریی حیزبی دێموکراتەوە سپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی شاندی کۆمەڵە کرد و لەسەر ئاکام و ئامانجەکانی کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سیاسەت و تێڕوانینەکانی خۆیان لە هەلومەرجی ئێستای خەبات و زەروورەتی هاوکاریی و هاوخەباتیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسێکی پێشکەش کرد.

لە درێژەی دیدارەکەدا پرسی دیالۆگی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دەوڵەتی تورکیە، هاتە بەرباس و هەردوولا پێداگرییان لەسەر چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان کردەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەر دوولا، پێداگرییان لەسەر پتەوترکردنی پێوەندییەکانی نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *