سی پی تی: دوای ئاگربەستی پەکەکە دوو رۆژە تەقە و بۆردوومان نەکراوە

بەگوێرەی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە.

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند: “زیاتر لە 40 کاژێرە، سوپای تورکیا هیچ بۆردوومانێکی خاکی هەرێمی کوردستانی نەکردووە”.

بە گوتەی کامەران عوسمان، کە رێکخراوەکەیان بە شێوەی مەیدانی پێشێلکارییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، دوایین بۆردوومانی تورکیا، 2ـی ئادار بووە لە سنووری گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەریان، لە 1ـی ئادارەوە ئاگربەستی راگەیاندووە، بەڵام دوای ئاگربەستەکە و بەرەبەیانی 2ـی ئادار، تورکیا لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە چیای لینکێی لە ناحیەی دێرەلووکی پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد و پەکەکەش بە تەقە وەڵامی دایەوە.

27ی شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داوای چەکدانانی لە پەکەکە کرد. دوو رۆژ دواتر و یەکی ئادار پەکەکە پابەندبوونی بە داوای رێبەرەکەیان راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا لە کاتی بەرگریدا وەڵام دەدەنەوە و هێزەکانیان هیچ چالاکییەک ناکەن.

لە دوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا هەشت جار تورکیا سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد، کە دووانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون و شەشەکەی دیکەش لە پارێزگای دهۆک.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دادگاییکردنی ئەسەد و قوناغێکی مێژوویی لەنێوان کۆتایی سەردەمی ترس و ئەگەری داد یان ستەم لە سووریا

قەندیل پرێس – ڕاپۆرتی هەواڵی شاری دیمەشق لە ڕۆژی یەکشەممەی 26ـی نیسانی 2026 شایەدی وەرچەرخانێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *