عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە دەکات و هاوکات یادی هەردوو سەرکردەی شەهید، عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوون دەکاتەوە.
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان:
هەڤاڵانی خۆشەویست
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شەھیدبوونی عەلی حەیدەر کایتان و ڕەزا ئاڵتونم زانی.
دواتر هەڵسەنگاندنی ورد بە یادی هەڤاڵانم دەکەم، بەڵام بۆ ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەیادیان دێنم .
جێگه ی ئهوان له خهباتی ئێمه بۆ بوونی نه تهوهیی و پێکهاتهی دیموکراتیکی ههمیشهییه .
هەروەها دەبنە ئیلهامبەخشی سەرەکی بۆ پارادیگمای سەردەمی نوێ و دامەزراوەکانی و بەم شێوەیەش بۆ هەمیشە ڕۆڵی خۆیان بەجێدەهێنن.
هەمیشە وەک ڕێبەرێکی هەمیشەیی لە خەباتی ئێمەدا دەژین و بە زیندووی دەمێننەوە.
بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە سڵاو لەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی مێژوویی دوازدەهەمدا دراون و پەیامەکان بۆ سەردەمی نوێ دەنێرم.
عەبدوڵڵا ئۆجالان
ئیمرالی
12.05.2025
قەندیل پرێس