محەمەد شیاع سودانى لەگەڵ مەسرور بارزانى کۆبووەوە

محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ شەممە گەیشتە هەولێر و لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لە لایەن مەسرور بارزانى پێشوازیی لێکرا.

محەمەد شیاع سودانى لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

پێشەوا هەورامانى، گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان گوتی: “محەمەد شیاع سودانى و مەسرور بارزانى لە کۆبوونەوەى نێوانیان باس لە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد و دۆسیەى هەناردەکردنەوەى نەوت دەکەن”.

ئەمە یەکەم سەردانى سودانییە لە ساڵى 2025 بۆ هەرێمى کوردستان، سەردانەکەشى پاش دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دێت کە بڕیارە لە 11 تشرینى دووەمى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بەر لە پێنج مانگ لە 13 تشرینى دووەمى 2024 سودانى سەردانى هەولێرى کردبوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *