به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

به‌ره‌ى كوردستانى ڕۆژئاواى كوردستان كێشه‌ى تێكه‌وت

به‌ره‌ى كوردستانى ڕۆژئاواى كوردستان كێشه‌ى تێكه‌وت‌و بزوتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى له‌سوریا كشانه‌وه‌ى خۆى له‌به‌ره‌كه‌ ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت:”جێی داخه‌ پاشكۆیه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كانه‌ له‌ڕۆژئاوای كوردستان”، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانیی سوریا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامان، بڕیاریداوه‌ بچێته‌ دیمه‌شق”. حه‌سه‌ن شێخۆ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌سوریاو ئه‌ندامى به‌ره‌ى كوردستانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەسرور بارزانی: رەفتاری بەغداد بەرامبەر هەرێمی کوردستان ستەمکارانەیە

مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئەوەی بەغداد بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات رەفتارێکی ستەمکارانەیە. سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی نائاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغداد ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق هاوشێوەی دەوڵەتێکی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات. لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق و بەشێک لە سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بۆڵتۆن له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ تره‌مپ ئاگادارده‌كاته‌وه‌

ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ویستی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەسوریا هەبێت، ده‌شڵێت:”ئه‌و ویسته‌ش كارێكى هه‌ڵه‌یه‌”. جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “لەسوریا هەڕەشە لەسەر هەسەدە هەیەو ئەگەر دەستەی تەحریر شام لەپۆلێنی ڕێکخراوی تیرۆرستی لانەبرا، نابێت ئەمریکا ڕێگەی پێبدات تەواوی سوریا …

زیاتر بخوێنەرەوە

توركیا رەزامەندی لەسەر گفتوگۆی دیمەشق و هەسەدە دەربڕی

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، پێویستە دەرفەتێك بدرێت بە ئیدارەی نوێی سوریا بۆ چارەسەركردنی پرسی بوونی هێزی هەسەدە لە سوریا. هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دەرفەتێك دەدەن بە دیمەشق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ئەگەر ئەوە ڕوونەدات ئەنقەرە ڕێوشوێنی بەرامبەریان دەگرێتەبەر. فیدان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی سەردانی دەمیرتاش دەکات

شاندی ئیمراڵی ئەمڕۆ و سبەی، لە گرتووخانە بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە، کۆدەبێتەوە. شاندی ئیمراڵی، لەسەر راسپاردەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتە سیاسییەکان ئەنجامدا و هەر لەسەر داواى ئۆجەلان، شاندەکە سەردانی سیاسییە دەستبەسەرەکان لە نێویاندا دەمیرتاش، یوکسەکداغ و لەیلا …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا لە ئەمساڵدا 23 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

تورکیا وێستگەیەکی کارەبای لە دەوروبەری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد و ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی لەسەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتنە 23 هێرشی ئاسمانی. روانگەی سووری بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە شارۆچکەی دێرکی پارێزگای حەسەکە بۆردوومانکردووە. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی خان جەبەل لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرک بۆردوومانکردووە و لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەبارەت بە دامەزراندنی چەکدارانی بیانیی هۆشداری بە شەرع دراوە

بەرپرسێکى ئەمریکى ئاشکرایکردووە، نوێنەرانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەبارەى دانانی چەکدارانی بیانی بۆ پۆستە باڵا سەربازییەکان هۆشدارییان بە ئیدارەی نوێ سووریا داوە و گوتوویانە ئەو کارە پشێوی ئەمنی لێدەکەوێتەوە. ئاژانسى رۆیتەرز، لە زارى بەرپرسە ئەمریکییەکەوە کە ئاگادارە لە گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد شەرع و نوێنەری ئەو وڵاتانە گواستییەوە، وەزارەتى دەرەوەی فەڕەنسا …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: هەسەدە دەبێتە بەشێک لە سوپای نوێى سووریا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە دەبنە بەشێک لە سوپای نوێى سووریا، دەشڵێت لەگەڵ ئیدارەى نوێ سەبارەت بە داهاتووی سووریا رێکدەکەون. مەزڵوم عەبدی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبى رایگەیاندووە، کاتێک لە ساڵى 2015دا دامەزراندنی هەسەدەیان راگەیاند، گوتوویانە دەبێتە بەشێک لە سیستمی بەرگریی داهاتووی سووریا، ئێستاش …

زیاتر بخوێنەرەوە