ساڵح موسلم: گەر هێرشەکان لەسەرمان ڕابووەستن پێویستیمان بە چەک نامێنێت

ساڵح موسلم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) سەبارەت بە پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان، قسەی بۆ کەناڵی “عەرەبی”ـیە کرد.

ساڵح موسلم، ڕوونی کردەوە، کە ئەو بانگەوازە لە چوارچێوەی پێشبینیکراو دەرنەچووە و وتی: گەلی کورد بۆ پاراستنی خۆی چەکی هەڵگرتووە و کاتێک کۆمەڵگە بپارێزرێت و دەرفەت بۆ گەل بڕەخسێنرێت کە خۆی ڕێکبخات، ئەوکات هیچ پێویستییەک بە چەک نامێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد  باوەڕی وایە، کە خەباتی سیاسی باشترە و وتی: ئێمەش پشتگیریی ئەم بانگەوازە دەکەین، لەبەر ئەوەی ئێمەش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ خۆپاراستن چەکمان هەڵگرتووە و ئەگەر هێرشەکان لەسەرمان بوەستن هیچ پێویستییەک بە چەک نامێنێت، چونکە ئێمە عاشقی چەک نین.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *