به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

نوێنه‌رى مه‌سعود بارزانى بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى گه‌یشته ڕۆژئاواى كوردستان

به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیاى نزیك له‌پارتى، حەمید دەربەندی كه‌ بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژئاوای کوردستانه‌ له‌باره‌گاى بارزانى، به‌نوێنه‌رایه‌تى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان گه‌یشته ڕۆژئاواى كوردستان. وه‌كو ئاشكراكراوه‌، نوێنەری بارزانی لەشاری حەسەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبێتەوەو دواتریش ده‌چێته‌ شاری قامشلۆ لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسوریا (ئەنەکەسە) …

زیاتر بخوێنەرەوە

پارتی دەم: قەیووم کودەتای

پاش دانانی قەیووم بۆ شارەوانیی ئاکدەنیز لە مێرسین، تولای هاتیمۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) لە دوو راگەیەندراوی جیادا، دژی قەیووم وەستانەوە و بە کودەتا بەسەر دیموکراسی و زەوتکردنی ئیرادەی گەل ناویان برد. تولای هاتیمۆغوڵڵاری دەڵێت: “جارێکی دیکە دەسەڵات لە رێگەی دادگاوە کە لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئابتین پارسا: ڕووخانی دەسەڵاتی ئاکپارتی – مەهەپە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، چاوەڕوان کراوە/ کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیک و ڕژیمی ئیسلامی سۆنە ناتوانن لەسوریا پێکەوە بژین

پرسی کورد لە تورکیا وەک یەکێک لە گرنگترین پرسە مێژوویی و ڕامیارییەکانی ئەم وڵاتە، چەندین دەیەیەی کە ڕووبەڕووی ڕامیاری سەرکوت بۆتەوە. وێڕای بەرخۆدان و تێکۆشانی درێژخایەنی کوردان لە تورکیا بۆ گەیشتن بە مافەڕەواکانیان، هێشتاش لە زۆرێک لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشن. لەم نێوەندەدا، خولێکی نوێی وتووێژ و دانوستان لەنێوان تورکیا و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەڵمانیا: پێویستە بەزوویی هێرشەکانی تورکیا لەڕۆژئاوای کوردستان ڕابگیرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا ڕایگەیاندووە، پێویستە ئێستا شەڕ لە باكوری سوریا ڕابگیرێت و رۆڵ بە كورد بدرێ لەقۆناغی گواستنەوەی سیاسی سەرتاسەری. ئەنالینا بیربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سعودیە لەپەراوێزی كۆنگرەی پشتیوانی سوریا کۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، سوریای نوێ نابێت ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانی. …

زیاتر بخوێنەرەوە

حکومەتی هەرێم: عێراق ئامادەکاری دەکات نەوت و گازی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ببات

بەپێی مادەی 140 دەستووری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ڕیفڕاندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت و حکومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات. چ پێش ئەم ڕێکەوتە، چ لەو بیست ساڵەی ڕابردوودا، سەرجەم حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆكی دەم پارتی: دەبێت حكومەتی توركیا لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ بكات

هاوسەرۆكی دەم پارتی تونجەر باكرهان رایگەیاند دەبێت حكومەتی توركیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستاندا بكات. باكرهان لە گوتارێكدا لە كۆنگرەی پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان باسی لەوەكرد پێویستە هەموو لایەنەكان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بكەن، چونكە ئەوە بۆ یەكەم جارە هەلێكی لەو جۆرە دێتە پێشەوە. داواشی لە دەوڵەتی توركیا كرد بە راستگۆیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەلی باپیر بۆ ئەحمەد شەرع: ڕژێمی لەناوچوو نكووڵیی لە ناسنامەی گەلی كورد كرد

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نامەیەكی ناردووە بۆ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا. لە نامەكەدا كە هەژماری عەلی باپیر لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، هاتووە “خۆشحاڵم كە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم، پاش پیرۆزبایی لێكردنتان بە سەركەوتن بەسەر ڕژێمی دیكتاتۆریی فەوتاودا، ڕژێمی حوكمڕانیی بەششار ئەسەدی بەعسیی، ئەو ڕژێمەی كە خراپە و …

زیاتر بخوێنەرەوە

فیگەن یوکسەکداغ: ئێمە ئامادەین هەر ئەركێک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێ بکەین

شاندی ئیمرالی سەردانی سیاسەتمەداری زیندانیکراو فیگەن یوکسەکداغی کرد. فیگەن یوکسێکداغ رایگەیاند: “هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان، ئێمە ئامادەین بە خۆشحاڵییەوە جێبەجێی بکەین.” دوای سەردانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی بۆ لای هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماژە بە وتەکانی فیگەن یوکسەکداغ کرا کە وتوویەتی: لەگەڵ پرۆسەکەداین و هەرچییەک بکەوێتە سەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس بەرزبوەوە

ماوەی چەند رۆژێکە ئاگر ناوچەیەکی فراوانی لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتوەتەوە، کە بەهۆیەوە تا ئیستا 16 کەس گیانیان لەدەستدا. ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی تەندروستی لۆس ئەنجلۆس بڵاویکردەوە، ژمارەی گیان لە دەستدانە پشتڕاستکراوەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلۆس بەرزبووەتەوە بۆ 16 کەس، پێشتر 11 حاڵەتی گیان …

زیاتر بخوێنەرەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی حکومەتێکی دەوێت ئامانجەكەی پاراستنى مافى خەڵک بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، جەخت لە مەرجەکانى حیزبەکەى بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم دەکاتەوە و دەڵێت حکومەتێکی دەوێت كە پاراستنی مافی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان ئامانجەكەی بێت. لەدیدارێكدا لەگەڵ ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە دەباشان، بافڵ جەلال تاڵەبانى دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا، پێكهێنانی …

زیاتر بخوێنەرەوە