خەزێنەی ئەمەریکا: هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای توندی دەدەین

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر 35 قەوارەو کەسایەتی ئێراندا سەپاند و دەشڵێت “هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لە بەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز روبەڕوی سزای توند دەبێتەوە”.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری داوە لەوەی هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لەبەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

وتوشیەتی “سزامان بەسەر 35 قەوارە و کەسایەتی ئێران راگەیاندووە  بەهۆی یارمەتیدانیان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان”.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەو پارەیەی کە لەلایەن ئەو قەوارە و کەسانەوە دابینکراوە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *