به‌په‌له

عەلی باپیر بۆ ئەحمەد شەرع: ڕژێمی لەناوچوو نكووڵیی لە ناسنامەی گەلی كورد كرد

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نامەیەكی ناردووە بۆ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا.

لە نامەكەدا كە هەژماری عەلی باپیر لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، هاتووە “خۆشحاڵم كە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم، پاش پیرۆزبایی لێكردنتان بە سەركەوتن بەسەر ڕژێمی دیكتاتۆریی فەوتاودا، ڕژێمی حوكمڕانیی بەششار ئەسەدی بەعسیی، ئەو ڕژێمەی كە خراپە و تاوانكاریی لە زەویدا بڵاوكردەوە و، تاڵاوی زەلیلیی و ڕیسوایی بە گەلانی سووریا چێژت بە هەموو پێكهاتەكانیەوە”.

عەلی باپیر دەڵێت “ڕزگاركردنی سووریا لە ژێر نیری ئەو ڕژێمە تاوانكار و خۆسەپێنەر و پێشێلكارەی مافی گەلانی سووریا، هەنگاوێكی گرنگە، بەڵكو بازدانیكی جۆرییە بۆ خەڵكی سووریا و، شۆڕشگێڕانی بە سەركردایەتیی ئێوە بەرەو ئازادیی، ئومێدمان وایە ئەو كاروانە بەپیت و فەڕە بەردەوام بێت بۆ تەواوكردنی بەدەستهێنانی خواستەكانی گەلانی سووریا و، دەستەبەركردنی مافەكانی هەموو هاووڵاتییان بە عەڕەب و كورد و هەموو خەڵكی ئەو وڵاتە، تاك تاك و پێكهاتەكان، مسوڵمانان و ئەوانی دیكەش، لەژێر چەتری سەروەریی یاسا و هاووڵاتییبوون”.

دەشڵێت “خوازیارین گەلی كوردمان خۆشی لە بوون و مافەكانی ببینێ لە چوارچێوەی حوكمڕانیی داهاتوو لە ژێر سەركردایەتیی دانایانەتاندا، بەڵام ڕژێمی لەناوچوو نكووڵیی لە ناسنامەی گەلی كورد كرد”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی

​قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ​قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *