به‌په‌له

ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس بەرزبوەوە

ماوەی چەند رۆژێکە ئاگر ناوچەیەکی فراوانی لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتوەتەوە، کە بەهۆیەوە تا ئیستا 16 کەس گیانیان لەدەستدا.

ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی تەندروستی لۆس ئەنجلۆس بڵاویکردەوە، ژمارەی گیان لە دەستدانە پشتڕاستکراوەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلۆس بەرزبووەتەوە بۆ 16 کەس، پێشتر 11 حاڵەتی گیان لە دەستدان پشتڕاست کرابوونەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، پێنج کەس لە حاڵەتە نوێیەکان بەهۆی ئاگرەکەی ناوچەی پالیسەیدسەوە بوون و 11 کەسییان بەهۆی ئاگرەکەی ئیتنەوە گیانیان لە دەستداوە.

باس لەوەشکراوە، بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاتر لە 12 هەزار خانوو و بینا لە ناوچوون، بەرپرسان هۆشدارییان داوە لەئەوەی کە ڕەنگە ژمارەی گیان لە دەستدانەکان زیاتر ببێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *