لە شاری قامیشلۆ خانەوادەی دیلەکان لە بەردەم ئۆتۆمبێلی شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕیی و داوای ئازادکردنی دەسبەجێی دیلەکانیان کرد، ئەم هەنگاوە وەک ناڕەزایەتییەک بوو بەرامبەر بە بێهەڵوێستیی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە دۆسیەی ئازادکردنی دیلەکان.
هەرچەندە بەپێی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەم حکومەتی کاتی سووریا دەبێت دیلەکان ئازاد بکات، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراون و ئەمڕۆش خێزانی بەشێک لە دیلەکان لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، داوایان لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئەو دیلانە ئازاد بکرێن.
لە شاری قامیشلۆ خانەوادەی ئەو دیلانەی لای حکومەتی کاتی دەستبەسەرن، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت، ئەم هەنگاوە وەک ناڕەزایەتییەک بوو بەرامبەر بە بێهەڵوێستیی ئەو ڕێکخراوە، سەبارەت بە دۆسیەی ئازادکردنی دیلەکان، و تێیدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆڵەکانیان کرد.
لە چالاکییەکە بەشداربووان، وێنەی ڕۆڵە دیلەکانیان بەرز کردبووەوە و دروشمەکانی “ڕۆڵەکانمان دەوێت”، “هاوڕێکانمان دەوێت” و “شەڕڤانەکانمان دەوێت”یان دەوتەوە.
ئەو گردبوونەوەیە، گوزارشت بوو لە ڕەتکردنەوەی هاووڵاتییان بۆ ئەو شێوازەی کە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەکەدا پێ دەکرێت، هاوکات داوای گرەنتییەکی ڕوونیان کرد بۆ مسۆگەرکردنی ئازادکردنیان.
قەندیل پرێس