تره‌مپ ته‌له‌فۆن بۆ عه‌لی زه‌یدی ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ سه‌ردانی واشنتۆن

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ئه‌نجامداو به‌ڕه‌سمی بانگهێشتی كرد بۆ سەردانكردنی واشنتۆن دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ئه‌نجامداو به‌ڕه‌سمی بانگهێشتی كرد بۆ سەردانكردنی واشنتۆن دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

نوسینگه‌ی سەرۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عەلی فالح زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بەشێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستە کرد بۆ سەردانکردنی واشنتۆن له‌دوای پێکهێنانی حکومەت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی لە بوارە جیاجیاکاندا خرایەڕو، جگە لە جەختکردنەوەی هەردولا بۆ کاری هاوبەش و هاوکاری دوقۆڵی لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *